كچێكى 12 ساڵى ئێزدى رزگاركرا
كچێكى ديكه‌ى ئێزدى له ژێر ده‌ستى چه‌كدارانى داعش رزگار كرا و گه‌ڕێندرايه‌وه هه‌رێمى كوردستان و به كه‌سوكارى شاد بوويه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
كچێكى ديكه‌ى ئێزدى له ژێر ده‌ستى چه‌كدارانى داعش رزگار كرا و گه‌ڕێندرايه‌وه هه‌رێمى كوردستان و به كه‌سوكارى شاد بوويه‌وه.
نووسينگهى دهۆكى تايبه‌ت به رزگاركردنى كچانى رفێندراوى ئێزدى رايگه‌ياند، توانيويانه كچێكى 12 ساڵ له ده‌ست چه‌كدارانى داعش رزگار بكه‌ن.
حوسێن قائيد، به‌رپرسى نووسينگهكه به كوردستان 24ى راگه‌ياند، ئه‌و كچه ناوى سه‌نا به‌ره‌كات موراده.
گوتيشى: به هاوكارى ژماره‌يه‌ك كه‌س له خه‌ڵكى مووسڵ ئێواره‌ى شه‌ممه توانيمان ئه‌و كچه له ده‌ستى چه‌كدارانى داعش رزگار بكه‌ين.
ئه‌وه‌شى گوت: ئێستا ئه‌و كچه له دهۆك گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئامێزى خێزانه‌كه‌ى.
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و به‌رپرسه، سه‌نا زمانى كورديى له بير كردووه و ترسێكى زۆر سه‌راپاى گيانى داگيركردووه.
ئه‌و كچه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى له ناوچه‌ى گرعوزێرى ئێزدينشينى شنگال ژيانى به‌سه‌ر بردووه.
چه‌كدارانى داعش له 3ى ئاب/ ئۆگستى 2014دا شنگال و ده‌وروبه‌رى شاره‌كه‌يان داگيركرد و ده‌ستيان كرد به كوشتن و پاكتاوكردنى پێكهاته‌ى ئێزدى ناوچه‌كه و به كۆيلهكردن و به كهنيزهككردنى كچان و ژنانى پێكهاته‌ى ئێزدى.
له تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2015 هێزى پێشمه‌رگه به هاوكارى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مريكا، يه‌كه‌م ئۆپراسيۆنى رزگاركردنى شنگال و ده‌رپه‌ڕاندنى رێكخراوى داعشيان له‌و ناوچانه ده‌ستپێكرد و توانرا چياى شنگال رزگار بكرێت.
ئه‌و نووسينگهيهى حكومه‌تى هه‌رێم دايمهزراندبوو، بۆ رزگاركردنى ژنانى ئێزدى تا ئێستا توانيويه‌تى نزيكه‌ى 3 هه‌زار ژن و كچى ئێزدى رزگار بكات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا سه‌دان كچ و ژنى ئێزدى له ژێر ده‌ستى چه‌كدارانى داعش له عێراق و سووريادا ماونه‌ته‌وه و چاره‌نووسيان نادياره.
له ميانى كۆنفرانسى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوودا، باڵيۆزى نيازپاكى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ناديه موراد كه خۆى رزگاربووى ده‌ستى داعشه نيگه‌رانى خۆى له خه‌مساردى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له ئاست تاوانه‌كانى داعش پيشاندا.