ژنێكی هیندی ته‌نگ به گوته‌بێژی كۆشكی سپی هه‌ڵده‌چنێت
به ڤیدیۆ.. وه‌ڵامی سپایسه‌ر چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو
K24 - هه‌ولێر:
ژنێكی هیندی، به چه‌ند پرسیارێك ئاراسته‌ی شۆن سپایسه‌ر، گوته‌بێژی كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا بێزار ده‌كات و دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاش به "فاشیست" وه‌سف ده‌كات.
ئه‌و ژنه هندیه، ناوی شێری شوهانه و له رێكخراوێكی قازانج نه‌ویست كارده‌كات، دوێنێ شه‌ممه، له یه‌كێك له كۆگاكانی كۆمپانیا ئه‌پڵ، شۆن سپایسه‌ر ده‌بینێت و چه‌ند پرسیارێكی "بێزاركه‌ر" له باره‌ی سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكای لێده‌كات.
ئه‌م كورته گفتوگۆیه‌ی وه‌ك سایتی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، تێیدا شێری شوهان، ته‌مه‌ن 33 ساڵ، ده‌ڵێت: "هه‌ستت چۆنه كاتێك بۆ كه‌سێك فاشی كارده‌كه‌ی؟، به‌ڵام سپایسه‌ر به هێمنی وه‌ڵامی ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت: "خاوه‌نی وڵاتێكی مه‌زنین".
شوهان كه به له بنه‌ڕه‌تدا له دایك و باوكێكی هیندییه وله ئه‌مه‌ریكا له‌دایكبووه، ئێستا نیشته‌جێی واشنتنه، هه‌مان وه‌ڵامی سپایسه‌ر ده‌كاته‌وه ده‌سپێكی پرسیارێكی دیكه و ده‌ڵێت: "خاوه‌ن وڵاتێكی مه‌زنین؟ ئایا له‌لایه‌ن رووسیاوه هاوكاریت كراوه؟ ئایا تۆش تاوانباری؟ هه‌روه‌ك سه‌رۆك تره‌مپ خیانه‌تت له وڵات كردووه؟ چۆن ده‌توانی باسی رووسیامان بۆ بكه‌ی؟".
سپایسه‌ر به‌ر له‌وه‌ی له‌و ژنه هیندییه دوور بكه‌وێته‌وه، به هێمنی وه‌ڵامی ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت: "وڵاتێكی مه‌زنی وه‌كو ئه‌و وڵاته‌ی ئێمه رێگه‌ی به‌تۆداوه لێره‌بی".
شوهان ئه‌و وڵامه‌ی گوته‌بێژی كۆشكی سپی به دڵ نابێت و بۆ رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵ گوتی: "به راستی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌م وه‌ڵامێكی ره‌گه‌زپه‌رستانه بوو"، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌و ژنه بڵێت: "تۆ مافت نییه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بژی".