عێراق برنجێكى خراپتر له برنجه هيندييه‌كه‌ى كڕيوه
هێشتا كه‌یسی گه‌نده‌ڵی برنجه هندییه‌كه یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له كاتێكدا هێشتا كه‌یسی گه‌نده‌ڵی برنجه هندییه‌كه یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه، ئێستا باسی هاوردنی برنجێكی ئه‌مه‌ریكی كوالیتی نزم ده‌كرێت كه وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق بۆ به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتیان به نرخێكی گران كڕیویه‌تی، به‌ڵام ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یه‌كتری تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كێشه تایبه‌تیه‌كان تێكه‌ڵی داواكاری و ویستی جه‌ماوهر كراون، باسكردنی خودی گه‌نده‌ڵیش خۆی بووه‌ته جۆرێك له‌گه‌نده‌ڵی.