بهرپرسێكی باڵای ئهمهریكا بۆ ترهمپ: رێككهوتننامهی ناووكى بدڕێنه
"جموجۆڵی سهربازی ئێران دوای رێككهوتنهكه زیاتربووه"
K24 - ههولێر:
جۆن بۆڵتۆن، باڵیۆزی پێشووی ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان، جارێكی ديكه داوای لە دۆناڵد ترهمپ, سەرۆكی وڵاتەكەی كرد، بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكانی ئێران لە ناوچەكە، رێككەوتننامە ئەتۆمییەكەی ئێران بدڕێنێت.
ئەوەش لە كاتێكدایە ئاژانسی ھەواڵگری ھێزی دەریایی ئەمریكاش لە راپۆرتێكدا دەڵێت، ھێزی دەریایی ئێران لەدوای رێككەوتنە ئەتۆمییەكەوە زیاتر لە جاران، رێككەوتننامە نێودەوڵەتيیەكانی پێشێلكردووە و لە ئاوە ئازادەكانی ناوچەكەدا, خەریكی مانۆڕی سەربازی و كڕین و فرۆشتنی چەك و كەرەستەی سەربازییە.