قاهیره خێراترین گه‌شه‌ی دانیشتووانی هه‌یه له جیهان
ميسر زه‌وی گونجاوی بۆ درووستكردنى فڕۆكه‌خانه ده‌ستناكه‌وێت
K24 - هه‌ولێر:
میسر كه ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی له 92 ملیۆن كه‌س زیاتره، گیرۆده‌ی زیادبوونی خێرای ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌یه‌تی، چونكه ئاستی گه‌شه‌ی ئابوورییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئاستی زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ناگونجێت.
قاهیره‌ی پایته‌خت, كه 25%ی خه‌ڵكی میسری لێ ده‌ژی، به گوێره‌ی نوێترین راپۆرتی میترۆپۆلیتان ئینته‌رناشاڵ، ئه‌و شاره له‌سه‌ر ئاستی جیهان زۆرترین گه‌شه‌ی دانیشتووانی هه‌یه، كار گه‌یشتۆته ئه‌و راده‌یه حكوومه‌ت زه‌وی شیاوی بۆ دروستكردنی فڕۆكه‌خانه ده‌ستناكه‌وێت.