مانگرتنی كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه‌كانی ئه‌ڵمانیا ده‌ستیپێكرده
گرفته‌كه‌یان یه‌ك یۆرۆیه
K24 - هه‌ولێر:
ته‌نها چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر مانگرتنی فڕۆكه‌وانانی هێڵه ئاسمانيیه‌كانی به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیادا تێپه‌ڕ ده‌بێت، ئه‌مجار مانگرتنی كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه‌كان، گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی ئه‌ڵمانیای دووچاری گرفت كرد، به‌جۆرێك له رۆژانی هه‌ینی و ئه‌مڕۆدا زیاتر له 1200 گه‌شتی ئاسمانی هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه، كرێكاران داوا ده‌كه‌ن بۆ كاركردنی هه‌ر كاتژمێرێك یه‌ك یۆرۆ بۆ مووچه‌كه‌یان زیاد بكرێت.
حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر زیادكردنی ته‌نها 10 سه‌نتی ده‌ربڕیوه.