ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه
یه‌كێتی "نه‌خشه‌ڕێگا"كه‌ی په‌سه‌ند كرد.. باس له رێكخستنه‌وه‌ی 12 دۆسیه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، دوای كۆبوونه‌وه‌یان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 13ی ئادار/ مارسی 2017، راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه و به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ش، ئه‌نجوومه‌نه‌كه، نه‌خشه رێگاكه‌یان په‌سه‌ند كردووه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، كه به سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سووڵ، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی بووه و تێیدا باس له رێكسختنه‌وه‌ی 12 دۆسیه كراوه.
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتی، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، یه‌كێكه له‌و 12 دۆسیه‌یه.
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، جه‌خت له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه، هاوكات باسی له چاره‌سه‌ركردنی ئاشتییانه و دیموكراسییانه‌ی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و قۆناغی دوای داعش و ئاماده‌كاری بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان، له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیدا هاتووه.
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، باسی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم و رێكخستنه‌وه‌ی ئابووری هه‌رێم كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه، باس له پێداچوونه‌وه و شه‌فافكردنی مه‌سه‌له‌ی نه‌وت و گازیش كراوه، له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی و باشتركردنی بژێوی هاوڵاتیانی كوردستان.
له به‌شێكی دیگه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئاماژه به ئه‌نجامدانی پاكسازی و چاكسازی له‌داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت له‌گه‌نده‌ڵی، مشه‌خۆری، بیرۆكراسی، كراوه.
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانیش، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ده‌ڵێت: "ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، كه مافێكی ڕه‌وا و یاسایی و دیموكراسیانه‌ی گه‌لی كوردستانه، گه‌ل خۆی بڕیار له‌چاره‌نووسی خۆی ده‌دات و یه‌كێتی خه‌باتی بێوچانی له‌مێژینه‌ی درێژه‌پێ ده‌دات بۆ به‌دیهێنانی".
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، یه‌كێتی پێیوایه ده‌بێت مادده‌ی 140 جێبه‌جێبكرێت، كه ماده‌یه‌كی هه‌میشه‌یی ده‌ستووری عیراقی فیدراله.
وێڕای باسكردن له گۆڕانكارییه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی، كه به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، پۆسته‌كانی ناو حزبیش به گوێره‌ی پسپۆڕێتی داده‌نرێن، هاوكات دووپات له پڕكردنه‌وه‌ی پشكه‌كانی خۆی، له پۆسته‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غداش ده‌كاته‌وه.
سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردن و تاووتوێكردنی ئه‌م 12 خاڵه‌ی له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تیدا ئاماژه‌یان پێكراوه، بڕیاره دوای پشووه‌كانی ئادار و نه‌ورۆز، درێژه به كۆبوونه‌وه‌كان بدرێن ئه‌و حزبه بڕیار له‌سه‌ر پرسه گرنگه‌كان بدات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، به هیچ جۆرێك باس له چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردن و رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و 12 دۆسیه‌یه نه‌كراوه.