له خولی فره‌نسا گۆڵێكی خه‌یاڵی و ده‌گمه‌ن تۆمار ده‌كرێت
به یه‌كێك له جوانترین گۆڵه‌كانی مێژووی ئه‌و خوله وه‌سف ده‌كرێت

له خولی فره‌نسا (لیگ وه‌ن) كاتێك یانه‌ی لیۆن به 4 گۆڵی خاوێن له یانه‌ی تۆڵۆزی برده‌وه، مێمفیس دیپای هێرشبه‌ری هۆڵه‌ندی نوێی لیۆن كه له یارییه‌كه‌دا دوو گۆڵی تۆمار كرد، به‌ڵام گۆڵی چواره‌می دیپای هاوشێوه‌ی مووشه‌ك ئاسا و ئه‌فسووناوی بوو.
مێمفیس دیپای هۆڵه‌ندی له خوله‌كی 82 له ناوه‌ڕاستی یاریگه‌وه تۆپێكی قه‌ناسی راوه‌شانده گۆڵی یانه‌ی تۆڵۆز و یه‌كێك له جوانترین گۆڵه‌كانی له مێژووی خوله‌كه تۆمار كرد.
مێمفیس دیپای ته‌مه‌ن 23 ساڵ، له گواستنه‌وه‌ی زستانه له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتده‌وه بۆ ریزه‌كانی لیۆن گواسترایه‌وه.
ئه‌مه‌ش ساتی تۆمار كردنی گۆڵه‌كه‌یه‌تی