دادگای داد یه‌كه‌م بڕیار له‌سه‌ر باڵاپۆشه‌كان ده‌رده‌كات
دوو دۆسیه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه و ئه‌مڕۆ له‌وباره‌وه بڕیاری خۆی راده‌گه‌یه‌نێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 14/3/2017 دادگای دادی ئه‌وروپی بڕیاری خۆی له‌باره‌ی باڵاپۆشیی"حجاب" ده‌رده‌كات، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و پرسانه‌ی یه‌كه‌مجاره دادگاكه كار له دۆسیهكانیدا ده‌كات، بڕیاره‌كه‌ش په‌یوه‌سته به‌وه‌ی، ئایا خاوه‌ن كاره‌كان بۆیان هه‌یه ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه له كاردهربكهن كه باڵاپۆشن یان نا؟".
دادگاكه ده‌رباره‌ی ده‌ركردنی دوو فه‌رمانبه‌ر له لایه‌ن خاوه‌ن كاره‌كانیانه‌وه له به‌لجیكا و فه‌ره‌نسا بڕیار ده‌دات، چونكه ئه‌و دوو فه‌رمانبه‌ره رهتیانكردبووهوه ده‌ستبه‌رداری باڵاپۆشیی خۆیان ببن، ئه‌مه‌ش پێش رۆژێكه له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی هۆڵه‌ندا كه پرسی كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران و تێكه‌ڵبوونی موسڵمانان به كلتوری خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته باڵی به‌سه‌ردا كیشاوه.
باڵاپۆشی یه‌كێكه له‌و پرسانه‌ی له زۆر وڵاتی ئه‌وروپیدا بووه‌ته جێگه‌ی مشتومر، به‌تایبه‌تی له فه‌ڕه‌نسا بایه‌خێكی زۆر به‌و پرسه ده‌درێت، ئه‌و وڵاته ئایینی له ده‌وڵه‌تداری جیاكردووه‌ته‌وه، چاوه‌روان ده‌كرێت پارتی به‌ره‌ی نیشتیمانی كه نوێنه‌رایه‌تی راستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كان ده‌كات، به‌هۆی نه‌یارێتیان له‌گه‌ڵ باڵاپۆشی و رووپۆشیی و موسڵمانان، هێزێكی گه‌وره نیشانبده‌ن و له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا ده‌نگێكی زۆر كۆبكه‌نه‌وه.
پارێزه‌ری گشتی له دادگا ئه‌وروپییه‌كه كه پارێزه‌ریی له سكاڵای فه‌رمانبه‌ره فه‌ره‌نسییه‌كه ده‌كات، ده‌ڵێت" بڕیاری ده‌ركردنی فه‌رمانبه‌ران به‌هۆی پۆشینی جلوبه‌رگ یان هه‌ر هێمایه‌كی ئایینی له كاتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كڕیار یان خاوه‌ن مامه‌ڵه‌كان، كارێكه ده‌چێته خانه‌ی جیاكارییه‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسه ته‌نها له‌سه‌ر پۆشینی رووپۆش یان باڵاپۆشیی كورتبكرێته‌وه".