پلانی شەڕی مووسڵ دەگۆڕدرێت

"بە چەكی نوێوە دەست بە جێبەجێكردنی پلانەكە كراوە"

K24 - مووسڵ

فەرماندەیەكی ھێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق، ئاشكرای دەكات، بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ناوچەكانی مووسڵی كۆن "رۆژئاوای مووسڵ"، پلان و چەكی نوێ بەكاردەھێنین، بەھۆی ئەوەی گەڕەكەكانی ئەو ناوچانە كۆنن و كۆڵان و شەقامەكانی تەسكن و خەڵكی زۆری تێدایە.

حافز ئەلیەساری فەرماندە لە پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق، تایبەت بە كوردستان24 راگەیاند، ئەمڕۆ دەستیان كردووە بەجێبەجێكردنی ئەو پلانە و ئێستا بەرەو ناوچەكانی مووسڵی كۆن لە پێشڕەویدان.