ئه‌و پرۆفیسۆره‌ی له په‌خشی راسته‌وخۆدا منداڵه‌كانی ده‌ركه‌وتن روونكردنه‌وه ده‌دات
ڤیدیۆكه 80 ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه
K24 - هه‌ولێر:
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، پرۆفیسۆر رۆبه‌رت كێڵی، له‌و كاته‌ی وه‌ك شاره‌زایه‌كی سیاسی له باره‌ی سه‌رۆكی كۆریای باكوور و تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه بالیستییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه، له‌لایه‌ن بێژه‌رێكی كه‌ناڵی بی بی سی به‌ریتانی پرسیاری لێكرا، له كاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌دا له په‌خشی راسته‌وخۆ، منداڵه بچووكه‌كانی به‌سه‌ردا هاتنه ژوور.
پرۆفیسۆر كێڵی، 44 ساڵ، له باره‌ی هاتنی منداڵه‌كانی بۆ ژووره‌وه ده‌ڵێت: "سه‌ره‌تا ویستم هه‌ر به شێوازێكی ئاسایش به‌رده‌وام بم تا دایكیان دێت و ده‌یباته ده‌ره‌وه، به‌ڵام دواتر كه بینیم كوڕه ساواكه‌م هات، زانیم كار له كارترازا".
هه‌فته‌ی رابردوو، ئه‌و دیمه‌نه‌ی سه‌ره‌وه، باوترین ڤیدیۆی وێبسایته هه‌واڵی و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بوو، به شێوه‌یه‌ك، نزیكه‌ی هه‌شتا ملیۆن بینه‌ر ڤیدیۆكه‌یان بینیوه.
پرۆفیسۆر كێڵی، له باره‌ی چركه‌ساتی رووداوه‌كه ده‌ڵێت: "من ئه‌و كاته چاكێت و بۆینباخم له‌به‌ر بوو، به‌ڵام له ژێره‌وه تراكسودێكم له‌به‌ر بوو، بۆیه نه‌متوانی له په‌خشی راسته‌وخۆدا به‌و شێوه‌یه ده‌ربكه‌وم، تا ئه‌و كاته‌ی دایكیان هات".
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا، ده‌ركه‌وت، ژنێكی ئاسیایی به په‌له منداڵه‌كان ده‌باته ده‌ره‌وه و دواتریش له‌سه‌ر چۆك ده‌رگاكه داده‌خات، ده‌ركه‌وتنی ئه‌و ژنه ئاسیاییه به‌م شێوه‌یه، بوو به پرسیار له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌شێكیان وایان لێكدایه‌وه ئه‌و ژنه، وه‌كو خزمه‌تگوزاری ماڵه‌كه‌ی پرۆفیسۆر كێڵییه.
به‌ڵام له‌راستیدا، ئه‌و ژنه، ناوی جۆنگ ئا كیمه، له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی كۆریای باشووره و له ساڵی 2008ه‌وه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كێڵیدا كردووه.
ئه‌و ژنه پێشتر راهێنه‌ری وه‌رزشی یۆگا بووه، به‌ڵام ئێستا له ئۆهایۆی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ژی و ئێستا به مه‌به‌ستی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانی جهیسمی كوڕی و مارۆنی كچی، له ماڵه‌وه دانیشتووه.
جۆنگ ئا ده‌ڵێت: "زۆرجا ئه‌م شتانه رووده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌مه یه‌كه‌مجاره له په‌خشی راسته‌وخۆدا، منداڵه‌كان بچنه ژووره‌وه".
جۆنگ ده‌شڵێت: "له‌و كاته‌ی كێڵی ده‌چێته ژووره‌كه‌ی بۆ توێژینه‌وه و خوێندنه‌وه، ده‌رگاكه كلیل ده‌دات، به‌ڵام ئه‌وجاره له‌بیركردبوو ئه‌و كاره بكات".
ئه‌و گرته ڤیدۆییه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگدانه‌وی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه و به‌شێكیان له‌گه‌ڵ دانانی وێنه‌كه، نووسیویانه: "ئه‌و كاته‌ی ده‌ته‌وێت له‌ماڵه‌وه كاربكه‌ی"، كه مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه كاركردن له ماڵه‌وه، به‌هۆی ماڵ و منداڵی ساوا و بچووك، سه‌خته.
ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی له‌سه‌ره‌تادا بڵاوبووه‌وه، له په‌خشی راسته‌وخۆدا، ماڕۆنی كچی به جلێكی زه‌رده‌وه، هاته ژووره‌وه و دواتریش كوڕه 9 مانگییه‌كه‌ی، به‌ناوی جه‌میس به‌دوایدا هات.
