"گه‌ل شه‌ڕی سه‌قامگیریی و ئاژاوه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه"
ئه‌مڕۆ هۆڵه‌ندییه‌كان په‌رله‌مان و حكومه‌تێكی نوێ هه‌ڵده‌بژێرن
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ 15/3/2017 هۆڵه‌ندییه‌كان ده‌چنه‌سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و پێش هه‌ڵبژاردنێكی هاوشێوه له ئه‌وروپا، په‌رله‌مان و حكومه‌تێكی نوێ بۆ وڵاته‌كه‌یان هه‌ڵده‌بژێرن.
ئه‌و هۆڵه‌ندییانه تا ئێستا زۆربه‌یان دوودڵن، به‌تایبه‌تی دوای هه‌ڵمه‌تی خستنه‌ڕووی پرسه‌كانی ناسنامه‌ی هۆڵه‌ندا و كێشه دیپلۆماسییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا.
هه‌ر له كاتژمێر 7:30 به‌كاتی ئه‌وروپا، ئه‌و هۆڵه‌ندیانه‌ی له رێگه‌ی چوون بۆ سه‌ر كاره‌كانیان یان قوتابخانه‌دان، ده‌توانن به‌شداری پرۆسه‌كه بكه‌ن، چونكه بنكه‌كانی ده‌نگدان، له وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و دووكان و ته‌نانه‌ت ماڵانیشدا دانراون.

دوای ده‌رچوونی بریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا و هه‌ڵبژاردنی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، چاوه‌كان له‌سه‌ر "خیرت فێڵدرز" نوێنه‌ری راستڕه‌وی تونده‌ڕه‌وی دژه موسڵمانانه، ئه‌و كه‌سه‌ی له راپرسییه‌كاندا پاشه‌كشه‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی ده‌ركه‌وتووه، له كاتێكدا پێش چه‌ند مانگێك له پێشه‌وه بوو.
سندوقه‌كانی ده‌نگدان له كاتژمێر 21:00 به كاتی ئه‌وروپا داده‌خرێن و چاوه‌ڕوانی راپۆرته سه‌ره‌تاییه‌كانی ده‌ره‌نجامه‌كان ده‌كرێت، تا ئێستاش زۆربه‌ی ده‌نگده‌ران یه‌كلایی نه‌بوونه‌ته‌وه كه ده‌نگ به كام كاندیدی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بده‌ن.

بۆ سه‌رنجڕاكێشانی زیاتری هۆڵه‌ندییه‌كان، مارك رووته و فێڵدرز رۆژی 14/3/2017 روووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنیان ئه‌نجامدابوو.
رووته گووتی:" ئه‌گه‌ر خه‌ڵك پێویستی به سه‌ركرده هه‌یه، ئه‌وه چاوه‌ڕوانم رووبكه‌نه من".
مارك رووته كه ئێستا سه‌رۆكوه‌زیرانی هۆڵه‌ندایه گووتی" دوو رێگه له به‌رده‌م هۆڵه‌ندییه‌كاندایه، یان ده‌بێت ئاژاوه هه‌ڵبژێرن(وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ بیروبۆچوونه‌كانی فێڵدرز) یان سه‌قامگیری".
فێڵدرز ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی جارانی نه‌ماوه، به‌گوێره‌ی دوایین راپرسییه‌كان كه رۆژی 14/3/2017 ده‌رچوون، پارتی گه‌لی لیبراڵی و دیموكراسی و كه مارك رووته رێبه‌رایه‌تی ده‌كات، به رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌وتووه‌ته پێش پارتی ئازادی، خیرت فیڵدرز.

پارته‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران له كۆی 150 كورسییه‌كه‌ی په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه 24 تا 28 كورسی به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام زۆر ئه‌سته‌مه 40 كورسیه‌كه‌ی ئه‌م خوله‌ی ئێستای په‌رله‌مان كه ماوه‌كه‌ی به‌سه‌رچووه به‌ده‌ست بهێنێته‌وه.
پارتی ئازادی، پێش چه‌ند مانگێك له پێشه‌وه‌ی هه‌موو پارته‌كانی دیكه‌وه بوو، به‌ڵام دوایین راپرسی ده‌ریخستووه، پارته‌كه‌ی فێڵدرز 19 تا 22 كورسی به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
هێشتا له هۆڵه‌ندا پارتێكی نه‌ریتی گه‌وره‌ترین پارتی ئه‌و وڵاته‌ن، نه‌ك پارته‌كانی مارك رووته و فێڵدرز، پارتی بانگخوازی مه‌سیحی دیموكراتی، كه ماوه‌یه‌كی زۆره باڵی به‌سه‌ر ژیانی سیاسی ئه‌و وڵاته‌دا كێشاوه‌و هێشتا سێبه‌ری له هی هه‌مووان زۆرتره و جه‌ماوه‌ریترین پارتی هۆڵه‌ندییه، ئه‌وان به‌شداری حكومه‌ت ده‌كه‌ن، له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانیشدا ده‌یانگووت" منداڵان ده‌بێت ناچاربكرێن سروودی نیشتیمانی ئه‌زبه‌ربكه‌ن و دیسان مشتومڕیان له‌سه‌ر دوو وڵاتینامه‌یی هێناوه‌ته ئاراوه.
به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی فێڵدرز یه‌ك لاپه‌ڕه‌یه، ده‌ڵێت" سنوور له‌سه‌ر په‌نابه‌ران داده‌خه‌م، مزگه‌وته‌كان داده‌خه‌م و رێگه له بڵاوكردنه‌وه‌ی قورئان ده‌گرم".
ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی فێڵدرز بۆ وڵاتێكه كه 5% دانیشتوانه‌كه‌ی موسڵمانن.
بیركردنه‌وه‌كانی فێڵدرز ده‌رباره‌ی كێشه‌ی كۆچبه‌ری سه‌ره‌تا پاڵپشتییه‌كی زۆری لێكرا، به‌ڵام دواتر بۆیان ده‌ركه‌وت زۆر زیاده‌ڕۆیی تێداكردووه، تا ئه‌وه‌ی ئێستا پێی ده‌ڵێن" ئه‌و ئازاده بۆچوونی خۆی ده‌ربڕێت، به‌ڵام هیچ چاره‌سه‌رێكی پێنییه، هیچی له هه‌گبه‌دانییه جگه له بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس".
شاره‌زایان وایده‌بینن، ئه‌گه‌ر پارتی بانگخوازی مه‌سیحی دیموكراتی وه‌ك گه‌وره‌ترین پارت به‌شداری هه‌ڵبژاردن نه‌كات، ئه‌وه پێویسته فێڵدرز به‌شداری حكومه‌ت نه‌كات، چونكه زۆرینه‌ی پارته‌كان ره‌تیانكردووه‌ته‌وه هاوكاری له‌گه‌ڵدا بكه‌ن".
سیستمی هه‌ڵبژاردنی هۆڵه‌ندا براوه‌ی یه‌كه‌می ناچار به پێكهێنانی حكومه‌ت كردووه و ئه‌و ده‌بێت دانووستانی درووستكردنی هاوپه‌یمانێتی ده‌ستپێبكات.
له‌سه‌رو به‌ندی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی وڵاته‌كه‌دا كه نزیكه‌ی 13 ملیۆن كه‌س مافی به‌شداریكردنیان هه‌یه، قه‌یرانێكی دیپلۆماسی و سیاسی له نێوان ئه‌نقه‌ره و لاهای درووستبووه، چونكه ده‌سه‌ڵاتدارانی هۆڵه‌ندا رێگه‌یان له دوو وه‌زیری توركیا گرت له وڵاته‌كه‌یاندا بانگه‌شه بۆ گۆڕانكارییه ده‌ستوورییه‌كانی توركیا بكه‌ن.
هۆڵه‌ندا وڵاتێكی كاریگه‌ری ناو یه‌كێتی ئه‌وروپایه و له‌م قه‌یرانه‌دا له‌گه‌ڵ توركیا پاڵپشتی یه‌كێتی ئه‌وروپای هه‌یه، ئه‌و یه‌كێتییه‌ی كه توركیا به‌نیازبوو، ده‌رگاكانی به‌روودا ئاوه‌ڵا بكات و كورسی بۆ په‌رله‌مانتار و وزیره‌كانی له یه‌كێتییه‌كه دیاریبكرێت، ئێستا كار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی، وه‌زیره‌كانی له وڵاتێكی كیشوه‌ره پیره‌كه‌دا ده‌رده‌كرێن.
خیرت فێلدرز سه‌ركه‌وێت، ئه‌و كێشه‌یه گه‌وره‌تر ده‌كات، به‌ڵام راپرسییه‌كان باسی به چانسبوونی مارك رووته ده‌كه‌نه‌وه، هه‌موو چاوه‌كانیش له‌سه‌ر دوای كاتژمێر 21:00 ئه‌مشه‌وه، تا له بری ده‌ره‌نجامی راپرسییه‌كان، ده‌ره‌نجامه سه‌ره‌تایی و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان له سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه ببینن.