به‌غدا نزیكه‌ی 80 ملیار دیناری دەنێرێت
K24 - ھەولێر
به‌غدا حه‌فتا و نۆ ملیار دیناری پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی كه‌ركووكی ناردووه و هێشتا بڕێكی دیكه‌ی پاره‌ی ساڵانی 2014 و 2015 2016 ماوه بنێرێت.
مه‌هدی موباره‌ك به‌رێوه‌به‌ری كشتوكاڵی كه‌ركووك به كوردستان24 راگه‌یاند: "به‌غدا 79 ملیار دیناری پاره‌ی گه‌نمی 2016 جوتیارانی كه‌ركووكی ناردووه له كاتێكدا كۆی گشتی شایسته‌ی دارایی ئه‌و جوتیارانه 115 ملیار دیناره".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، 60 ملیار دیناری پاره‌ی گه‌نمی ساڵانی 2014 و 2015 لای به‌غدا ماوه و نه‌دراوه.
له ساڵی 2016، جوتیارانی كه‌ركووك 165 تۆن گه‌نمیان راده‌ستی حكوومه‌تی به‌غدا كردووه، و هێشتا برێك له پاره‌ی سێ ساڵی رابردووی گه‌نمی ئه‌و جوتیارانه خەرج نەكراوە.