سوپای عێراق ئۆپه‌راسیۆنی فاسۆلیای ئه‌نجامداوه
وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه، دۆسیه‌كه زۆر سه‌یر و نامۆیه، كاروانێكی 30 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی بۆ شله‌یه‌كی(مه‌ره‌گه)ی فاسۆلیا جوڵێنراوه، ئه‌و رووداوه شه‌ممه‌ی رابردوو له رۆژئاوای شاری به‌غدا روویداوه، هه‌موویشی به‌هۆی ده‌نگه‌ده‌نگی ژن و پیاوێك بووه له‌سه‌ر شله‌یه‌كی فاسۆلیا.
كه‌ناڵی "ئه‌لشه‌رقییه" ی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه" چیرۆكه‌كه لێره‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه، ژن و پیاوێك له گه‌ڕه‌كی دۆره‌ی شاری به‌غدا ده‌ژین، ژنه‌كه رۆژانه خواردنی فاسۆلیا بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی درووست ده‌كات، پیاوه‌كه‌ی دره‌نگانی شه‌و له كارده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و شه‌وه له‌سه‌ر شله‌كه بووه به ده‌نگه‌ده‌نگیان، ژنه‌كه ته‌له‌فۆنی بۆ برایه‌كی خۆی كردووه، براكه‌شی له‌ناو سوپای عێراقیدا كارده‌كات، ئه‌ویش ئه‌فسه‌رێكه به پله‌ی نه‌قیب و به 30 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازییه‌وه به‌ره‌و ماڵی خوشك و زاواكه‌ی ده‌ڕوات، ماڵه‌كه و گه‌ڕه‌كه‌كه ئابڵۆقه ده‌دات و هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ریان، هه‌ندێك ئه‌زیه‌تی پیاوه‌كه ده‌ده‌ن و ژنه‌كه‌ی به ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی ده‌به‌ن و ده‌ڕۆن".
پیاوه‌كه به كه‌ناڵه عێراقییه‌كه‌ی گوتووه" له ژیانی خۆم ده‌ترسم و داواكارم لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه بكرێت".
به گاڵته‌جاڕیشه‌وه گوتوویه‌تی" به چ هۆكارێك له‌سه‌ر ناكۆكییه‌كی خێزانی ساده هێزێكی سه‌ربازی گه‌وره ده‌جوڵێنرێت و هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵه‌كه‌م و ژنه‌كه‌م ده‌به‌ن و ده‌ڕۆن".