كێن ئه‌وانه‌ی له خانه‌سۆر خۆپیشاندان له دژی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن
كوردستان 24 راستییه‌كان ده‌خاته‌ڕوو
K24 - شنگال:
له‌سه‌ر ئه‌و خۆپێشاندانه‌ی كه له لایه‌ن لایه‌نگرانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه له كۆمه‌ڵگه‌ی خانه‌سۆر بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ری هێزی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌نجام دراو و بووه هۆی برینداربوونی چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك و پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان.
فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه و به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سنوونێ بۆ كوردستان 24 جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه كه په‌كه‌كه به زۆر خه‌ڵكی له رۆژئاوای كوردستان هێناوه و به‌شداری له خۆپێشاندانه‌كان پێكردوون و ته‌نانه‌ت به‌شێك خۆپێشانده‌ران چه‌ك هه‌ڵگریش بوون.