سی ئای ئه‌ی له رێگه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه سیخوڕی به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا كردووه
كارمه‌ندێكی پێشووی CIA نهێنییه‌كان ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئێدوارد سنۆودن، كارمه‌ندی پێشووی ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا CIA, ئه‌و رێگایانه‌ی ئاشكرا كرد، كه ئه‌و ده‌زگا هه‌واڵگرییه بۆ سیخوڕیكردن به‌سه‌ر هاووڵاتییان له رێگه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی سامسونگه‌وه گرتوونیه‌ته به‌ر.
سنۆودن ئاشكراشیكرد، هه‌ر ته‌له‌ڤزیۆنێكی سامسونگ، له رێگه‌ی وێبسایتی ئه‌مازۆن، بۆ بازرگانی له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت, ياخود هه‌ر رێگه‌یه‌كی دیكه كڕابێت، سیخوڕی له‌سه‌ر كراوه.
ئه‌و كارمه‌ندی پێشووی سی ئای ئه‌ی، دوای ئاشكراكردنی چه‌ندین زانیاری نهێنی و گرنگی ئه‌و ده‌زگا هه‌واڵگرییه، ئه‌مه‌ریكای به‌جێهێشت و ئێستاش له رووسیا مافی مانه‌وه‌ی پێدراوه، له چاوپێكه‌وتنێكدا، ده‌ڵێت: "به‌ر له‌وه‌ی ئامێری ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه بگاته‌وه ماڵه‌وه، به‌هۆی دانانی ی‌و ئێس بییه‌ك، ئاماده ده‌كرا بۆ ئه‌وه‌ی سیخوڕی به‌سه‌ردا بكرێت".
هه‌فته‌ی پێشوو، وێبسایتی ویكیلیكس، ئاشكرایكرد، ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا, له رێگه‌ی بڵندگۆی ته‌له‌ڤزیۆنی سامسونگه‌وه، توانیویه‌تی سیخوڕی بكات و زانیاری له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه كۆبكاته‌وه، كه ئه‌و ته‌له‌ڤزیۆنانه‌یان له ماڵ، یاخود نووسینگه‌كانییان داناوه.
سنۆودن له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ده‌شڵێت: "هه‌ندێك كه‌س باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه سی ئای ئه‌ی نه‌چووه‌ته ناو ماڵه‌كه‌یان، به‌ڵێ ئه‌وه راسته كه ناچن، به‌ڵام ئه‌وان چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن، تا ئه‌و كاته‌ی داوای ته‌له‌ڤزیۆنێك ده‌كه‌ی، جا له ئه‌مازۆن بێت یان هه‌ر شوێنێكی دیكه، چونكه ئه‌و كاته كاره‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، كه هێشتا ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه نه‌گه‌یشتووه‌ته ماڵه‌كه".
سنۆودن روونیشی كرده‌وه، ئه‌و ئاژانسه، له پشته‌وه‌ی ئامێره‌كانی ته‌له‌ڤزیۆن، له رێگه‌ی به‌كارهێنانی قژوشككه‌ره‌وه، یان هه‌ر ته‌كنێكیی دیكه، به وردی كار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن و ئامێرێكی بچووكی له شێوه‌ی پارچه‌یه‌كی ی‌و ئێس بی داده‌نێن، دواتریش زۆر به وردی كارتۆنه‌كه داده‌خه‌ن و ده‌یبه‌سته‌وه.
گوتیشی: "ئه‌و كاته ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه وه‌ك راوته‌رێك ده‌بێت و ته‌واوی زانیارییه‌كان به‌هۆی ئه‌و ئامێره بچووكه ی‌و ئێس بییه، ده‌گوازێته‌وه".
سه‌رچاوه: RT