پارێزگاری کەرکووک: پێویستە زمانی کوردی لەسەرانسەری عێراق بەکاربێت

"دەبێ حکوومەت و دەوڵەتی عێراقی رێز لە دەستووری عێراق بگرن"

K24 - كەركووك

نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێویستە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بەفەرمی بڕیاربدات، بەوەی ئاڵای کوردستانیش لەتەنیشت ئاڵای عێراقەوە، لەسەر سەرجەم باڵەخانە حکوومییەکانی کەرکووک ھەڵبکرێت.

 گوتیشی، دەبێ حکوومەت و دەوڵەتی عێراقی رێز لە دەستووری عێراق بگرن و زمانی کوردی لە سەرانسەری عێراقدا بەکاربهێنن.