رێبەر و سەرۆك كۆماری ئێران لەسەر گەشەی ئابووری وڵاتەكەیان ناكۆكن
"حکوومەت لەو بوارەدا سەرکەوتوو نەبووە"
K24 - ههولێر:
ساڵی ١٣٩٥-ی هەتاوی بۆ خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەگشتی لەرووی ئابووریی ساڵێکی پڕهەورازو نشێو بووە، لەمساڵەدا کە بەساڵی ئابووری بەرگری ناسرابوو، رای جیاوازی لەسەرە، رێبەری ئێران حکوومەت بە شکستخواردوو ناودەبات، سەرۆککۆماری ئێرانیش ئەوە رەتدەکاتەوەو دەڵێت: "هەنگاوی گرنگیان هاویشتووە".
رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران ئەو ساڵەی تێپەری بەساڵی ئیقتسادی موقاومەتی یان ئابووری بەرگری ناونابوو، کابینەی حەسەن رۆحانیش دەبووا سیاسەتە ئابوورییەکانی خۆی بۆ ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر ئەو ناوە داڕشتبا.
ساڵ بەرەو کۆتاییە و ناکۆکییەکان لەسەر جێبەجێبوونی ئەو دروشمە هەر بەردەوامە, عەلی خامهنەیی رێبەری ئێران دەڵێت: "حکوومەت لەو بوارەدا سەرکەوتوو نەبووە".