سه‌لاحه‌دين به‌هادين: نيازى دابڕينى پارچه‌يه‌كى هه‌رێم بۆ په‌كه‌كه ناچێته سه‌ر
نابێت هيچ لايه‌نێك له ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم هه‌ق به خۆى بدات هه‌رێم لاواز بكات.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستان، سه‌لاحه‌دين به‌هادين، رايگه‌ياند، راسته په‌كه‌كه هاتووه و هاوكارى هه‌رێمى كوردستانى كردووه له شه‌ڕى داعشدا و كارێكى باشى كردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه به نيازى ئه‌وه هاتووه، به‌شێك له هه‌رێمى كوردستان بخاته سه‌ر ناوچه‌ى خۆى ئه‌وا؛ هه‌ڵه‌يه و نه سه‌ر ده‌گرێت و نه به‌ر ده‌گرێت.
سه‌لاحه‌دين به‌هادين له كۆنفرانسێكى ميدياييدا باسى ئه‌وه‌شى كرد، هه‌رێمى كوردستان به رۆژگارى سه‌ختدا تێپه‌ڕيوه و گه‌يه‌ندراوه‌ته ئه‌مڕۆ و تێبينيش له‌سه‌رى هه‌يه، به‌ڵام داڕووخاندن و نابووت كردن و شكاندنى كيانێك كه به‌و حاڵه حاڵه درووست بووه، له به‌رامبه‌ر پرسى گه‌نده‌ڵى هاوسه‌نگ نيين و ئه‌م كيانه پێويسته به‌ره‌و باشتر بڕوات و چاكسازى بكرێت و له رێى سه‌ربه‌خۆيى و بچێت و هه‌ر شتێك ببێته هۆى لاوازكردنى ئه‌م پارچه‌يه هه‌ڵه‌يه و نابێت هيچ لايه‌نێك له ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم هه‌ق به خۆى بدات هه‌رێم لاواز بكات.