به‌رازيل سايلۆيهك بۆ له سه‌دا 20ى به‌رهه‌مى دانه‌وێڵه و شه‌كرى وڵاته‌كه‌ى درووستده‌كات
سایلۆكه له‌سه‌ر به‌نده‌ری سانتۆس درووستكراوه كه جه‌نجاڵترین به‌نده‌ری به‌رازیله
K24 – هه‌ولێر:
له به‌نده‌ری سانتۆس له به‌رازیل یه‌كێك له گه‌وره‌ترین سایلۆكانی جیهان درووستكراوه كه توانای هه‌ڵگرتنی سه‌دا 20ـى هه‌موو به‌رهه‌می دانه‌وێڵه و شه‌كری وڵاته‌كه‌ی هه‌یه. جیا له‌وه‌ی كه سایلۆكه له‌سه‌ر به‌نده‌ری سانتۆس درووستكراوه كه جه‌نجاڵترین به‌نده‌ری به‌رازیله و راسته‌وخۆ ده‌توانێت بڕی به‌رهه‌مه‌كه بۆ وڵاتانی جیهان هه‌نارده بكات كه خوازيارى سه‌ودا و كڕينى به‌رهه‌مه‌كه‌ن.