پاريزگارى سلێمانى: چاوەڕێن بودجە جۆر بەجۆرەکانمان بۆ خه‌رج بكرێت

بە گوێره‌ی یاسا سەردار قادر دەبێت تەواوی دەسەڵاتەکانی پارێزگاری سلێمانی بەکار بھێنێت.

K24 – سلێمانى:

سەردار قادر لە بری پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، ھەر کاتێک بوونی ئەو ببێتە گرفت لەبەردەم خۆشگوزەرانی خەڵک ئەوا دەست لەکار دەکێشێتەوە.

سه‌ردار قادر گوتيشى: چاوەڕێن بودجە جۆر بەجۆرەکانمان بۆ خه‌رج بكرێت.

مامۆستایەکی بەشی یاسای زانکۆی سلێمانیش دەڵێت: بە گوێره‌ی یاسا سەردار قادر دەبێت تەواوی دەسەڵاتەکانی پارێزگاری سلێمانی بەکار بھێنێت.