دايكى ئیڤانكا بێده‌نگی شكاند و به‌رگری له كچه‌كه‌ی ده‌كات
له‌سه‌ر منداڵه‌كانی هاته‌ده‌نگ
K24 - هه‌ولێر:
ئیڤانا تره‌مپ، هاوسه‌ری پێشووی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له كتێبی بیره‌وه‌رییه‌كانیدا، سه‌رنجه‌كانی خۆی له‌سه‌ر سێ منداڵه‌كه‌ی، كه تره‌مپ باوكیانه، چڕده‌كاته‌وه، كه هه‌ریه‌ك له تره‌مپ-ی كوڕ، ئیڤانكا و ئه‌ریك-ن له‌گه‌ڵ وه‌سفكردن و په‌سن كردنییان، به‌رگریشیان لێده‌كات.
ده‌زگای گالێری بۆكس، بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه، سه‌رپه‌رشتی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبیه‌كه ده‌كات و له مانگی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری ئه‌مساڵ، له ژێر ناوی "دایك و هێز و نه‌رمی" بڵاوده‌بێته‌وه.
له كتێبه‌كه‌دا، ئیڤانا باس له‌وه ده‌كات، سێ منداڵه‌كه‌ى، كه بوونه‌ته جێگه‌ی گرنگیپێدانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، له‌و وه‌فا و راستگۆیی و پاكییه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كه دایكیان پێیداون, واتا خۆی.
ئه‌و ده‌زگایه روونیشیكردووه‌ته‌وه، كتێبه‌كه سیاسی نییه و تێیدا ئیڤانا, كه به ره‌گه‌ز چیكییه، ره‌خنه له هاوسه‌ری پێشووی ده‌گرێت، كه له ساڵی 1992ه‌وه لێی جیابووه‌ته‌وه.
جیابوونه‌وه‌ی ئیڤانا و تره‌مپ، دوای ئه‌وه هات، كه په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی نێوان تره‌مپ و مارلا مابلز ئاشكرا بوو، كه دواتر له ساڵی 1999 هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا كرد و بووه هاوسه‌ری دووه‌می و هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان 6 ساڵی خایاند، دواتریش تره‌مپ، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ میلانیادا كرد.
ئێستا ئیڤانكا تره‌مپ و جارید كۆشنه‌ری هاوسه‌ری، رۆڵێكی سه‌ره‌كییان لة ئيداره‌ی كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكادا هه‌یه، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له تره‌مپی كوڕ وئه‌ریك، دوو گه‌وره بازرگانی دیاری ئه‌مه‌ریكان.
ئیڤانا له باره‌ی كتێبه‌كه‌یه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه ئه‌و كتێبه به‌شێكه له وه‌ڵامێكی جوان بۆ سێ منداڵه‌كه‌ی، كه به‌رده‌وام له‌لای ئه‌وانه‌وه هه‌ست و سۆزی جوانی پێده‌گات.
ئیڤانا ده‌شڵێت: "دایكێكی سه‌ختگیر بووم، به‌ڵام خۆشه‌ویستیش بووم، فێری واتای به‌های دۆلارم كردن، فێرم كردن درۆ یاخود فرت و فێڵ و دزی نه‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ چه‌ندین وانه‌ی دیكه‌ی ژیان، كه له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ به كه‌ڵكیان بێت و بتوانن سه‌ركرده بن".
ئیڤانا هاوسه‌ری یه‌كه‌می تره‌مپه، نووسه‌ر و نمایشكاری جلوبه‌رگه و كتێبێكیشی به‌ناوی "هێشتا باشترین نه‌هاتووه: مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ته‌ڵاق و دووباره چێژوه‌رگرتن له ژیان" نووسيوه.
هه‌روه‌ها رۆمانێكیشی به‌ناوی "له‌باره‌ی خۆشه‌ویستی و ته‌نیایی" نووسیوه و به‌هۆیه‌وه دووچاری شه‌ڕێكی یاسایی بووه‌وه له‌گه‌ڵ تره‌مپی هاوسه‌ری پێشووی، به‌و پێیه‌ی رۆمانه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای چیرۆكی راسته‌قینه‌ی جیابوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی نووسراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی رێككه‌وتنێك بووه له‌گه‌ڵ تره‌مپ چونكه بڕیاریاندا بوو به نهێنی له‌یه‌ك جیاببنه‌وه.