ئالبومێك وێنه‌ی هیتله‌ر به 41 هه‌زار دۆلار فرۆشرا
چه‌ند وێنه‌یه‌كی ده‌گمه‌ن و نه‌بینراو لێره‌دا ببینه
K24 - هه‌ولێر:
ئالبومێك وێنه‌ی ده‌گمه‌ن و نه‌بینراوی ئه‌دۆڵف هیتله‌ر، كه لایه‌نێكی جیاوازی ژیانی سه‌ركرده‌ی نازییه‌كان نیشان ده‌دات، له زیادكردنێكی ئاشكرا، له شارۆچكه‌ی رۆیاڵ تێنبریجی وێڵزی به‌ریتانیا فرۆشرا.
ئالبومه‌كه به 41 هه‌زار دۆلار فرۆشرا و تا ئێستاش ناسنامه‌ی كڕیاره‌كه ئاشكرا نه‌كراوه، ئه‌م وێنانه‌ی له‌و ئالبومه‌دا بوون، ده‌گمه‌ن و نه‌بینراوبوونه و تایبه‌ت بووه به ئیڤا براونی خۆشه‌ویستی هیلته‌ر، كه دوای یه‌ك رۆژ له هاوسه‌رگیرییان و له رۆژی 29ی نیسان/ ئه‌پریڵی 1945دا به یه‌كه‌وه كۆتاییان به ژیانی خۆیان هێنا.
له هه‌مان ساڵدا، وێنه‌گرێك ئه‌و ئالبومه‌ی له سه‌ربازێكی رووسی سه‌ندووه، ئه‌ویش له ژووری نووستنی ئیڤا براون هێناویه‌تی، كه وێنه‌گری تایبه‌تی هیلته‌ریش بووه.
وه‌ك له‌م وێنانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، هیلته‌ر له ماڵه‌كه‌ی دانیشتووه و سه‌رقاڵی خوێندنه‌وه‌ی رۆژنامه‌یه، له یه‌كێكی دیكه‌ش له وێنه‌كان، له‌گه‌ڵ چه‌ند منداڵێكی ئه‌ڵمانی پێده‌كه‌نێت.
سه‌رچاوه: CNN
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)