به وێنه و ڤیدیۆ.. جه‌سته‌ی منداڵێكی هه‌شت ساڵان له‌ناو سكی تیمساحێك ده‌رده‌هێنن
دوای ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه ونبووه گومانییان كردووه تیمساح خورادبێتی
K24 - هه‌ولێر:
له گوندێكی باكووری زیمبابوی، دوای ئه‌وه‌ی تمیساحێكی گه‌وره ده‌كوژن و سكه‌كه‌ی هه‌ڵده‌دڕن، جه‌سته‌ی هاڕدراوی منداڵێكی هه‌شت ساڵانه‌ی تێدا ده‌دۆزنه‌وه، كه پێشتر دیارنه‌ماوه.
موشومبی پوولس، گوندێكه ده‌كه‌وێته پارێزگای ماشۆنالاندی باكووری زیمبابوی، به‌هۆی بارانی زۆری ئه‌مساڵه‌وه، ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری تمیساح هاتووه‌ته ناوچه‌كه، كه پێشتر به‌و شێوه‌یه نه‌بینراوه.
وه‌ك شایه‌تحاڵان بۆ رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی باسیان كردووه، پێشتر ئه‌و منداڵه هه‌شت ساڵانه ونبووه، ئه‌وانیش گومان له‌وه كردووه، تیمساحه‌كه ئه‌و منداڵه‌ی خواردبێت، دوای ئه‌وه‌ی تیمساحه‌كه ده‌كوژن، جه‌سته‌ی پارچه پارچه‌بووی منداڵه‌كه، له‌ناو سكی ده‌رده‌هێنن.
ئه‌و گرته ڤیدیۆیی و وێنانه‌ش، له‌لایه‌ن یه‌كێك له گوندنشینانه‌وه به مۆبایل گیراوه و بۆ رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه نێردراوه.
دواتریش پۆلیسی ناوچه‌كه له رووداوه‌كه ئاگاداركراوه‌ته‌وه و تا ئێستاش ناوی منداڵه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)