نوێنه‌ری بارزانی به‌شداری له‌ پرسه‌ی هاوسه‌ری نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كات

پاش به‌شداریكردن له‌ پرسه‌كه‌دا، ئه‌دهه‌م بارزانی بۆ میدیاكان ده‌دوێت

K24 - هه‌ولێر:

شاندێکی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی بەشداریان لە پرسەی هاوسەری نەوشیروان مستەفادا کرد.

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی ئەدهەم بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی بەشداریانکرد لە پرسەی خاتوو شوعلە عەلی هاوسەری نەوشیروان مستەفا.

ئەدهەم بارزانی رایگەیاند؛ ئەوان وەک نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداری پرسەکەیانکردووە.

دوێنێش مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی هاوسه‌ری نەوشیروان مستەفا، شوعله‌ عه‌لی سه‌عید، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا و خانه‌واده‌ و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو کرد.

شوعلە عەلی، هاوسەری نەوشیروان مستەفا، رێكخەری بزووتنەوەی گۆڕان، رۆژی هەینی لە نەخۆشخانەیه‌كی شاری سلێمانی، کۆچی دوایی کرد.

Fly Erbil Advertisment