چین به‌م شێوه‌یه 11 تریلیۆن دۆلار داهات زیادده‌كات
له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئابوورییه‌كانه‌وه رووبه‌ڕووی ره‌خنه بووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وڵاتی چین له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه بۆ پێشخستی ئاستی گه‌شه‌ی ئابووری وڵاته‌كه‌ی بۆ ئەم مەبەستەش كارنامه‌یه‌كی نوێی بۆ ئابووری وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه.
وه‌زیری بازرگانی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ڵێت: "به‌گوێره‌ی ئه‌و كارنامه نوێیه زیاتر له 11 تریلیۆن دۆلار داهات بۆ وڵاتی چین زیاد ده‌بێت و هاوكات زیاتر لە 11 ملیۆن هه‌لی كاری تازه‌ش له‌و ولاته‌دا ده‌رخسێت".
چین ئامانجی خۆی بۆ گه‌شه‌كردنی ئابووری بۆ ساڵی 2017 جێگیركرد و رایگه‌یاند، چاویان له‌وه‌یه ئاستی گه‌شه‌ی ئابووری ئه‌و ولاته 6.5% بێت.
دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانی وه‌رزی پێنجه‌می، 12مین په‌رله‌مانی چین، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته لی كی كانگ، ئاشكرایكرد, وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵی ته‌واو ده‌دات نه‌ك ته‌نها بۆ ئابووری چین، به‌ڵكو بۆ بووژاندنه‌وه‌ی ئابووری هه‌موو جیهان.
به گوێره‌ی پێشبینیه‌كانی ده‌وڵه‌تی چین، ئه‌و ئاسته له گه‌شه كردن 11 ترلیون دوڵار، داهات بۆ وڵات په‌یدا ده‌كات، هه‌روها لایه‌نی كه‌م 11 ملیۆن هه‌لیكار ده‌ره‌خسێنت، حكوومه‌تی چین پیشوازی له سیاسهتي ئابووری خۆی ده‌كات به‌وه‌ی خاوبوونه‌وه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری له سه‌ر حیسابی په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام.
چه‌ند سالیك پێش ئیستا، ئاستی گه‌شه‌ی ئابووری له چین ده‌گیشته 13%، به‌ڵام دامه‌زراوه ئابوورییه‌كانی جیهان ره‌خنه‌یان له چین ده‌گرت به‌وه‌ی كه ئامانجی ئه‌و وڵاته ته‌نها زیاد كردنی گه‌شه‌ی ئابوورییه بێ گوێدان به كوالێتی ژیان و په‌ره‌پیدانی به‌رده‌وام.