كوڕێك له به‌رده‌م كه‌عبه‌دا ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیری پێشكه‌شی كچێك ده‌كات
زۆر كه‌س به‌و كاره توڕه‌ن و خه‌ڵكانێكیش پیرۆزباییان لێده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
چالاكوانان ڤیدیۆیه‌كیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه كوڕێكی تورك له‌به‌رده‌م كه‌عبه‌ی پیرۆزدا داوای هاوسه‌رگیری له كچێكی تورك ده‌كات و ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیری پێشكه‌ش ده‌كات.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌و كوڕ و كچه توركه، له‌ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا مشتومڕێكی زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه و ده‌رباره‌ی پیرۆزی شوێنه‌كه و ئه‌و ره‌فتاره‌ی نواندوویانه كۆمێنتی زۆریان له‌سه‌رداوه.
ئه‌و ره‌خنه و سه‌رنجانه‌ی خه‌ڵكی له كاتێكدایه، ئه‌و كچ و كوڕه توركه وایده‌بینن، چانسێكی گه‌وره‌یه بۆیان كه له پیرۆزترین شوێنی موسڵماناندا، نیوه‌ی باوه‌ڕه‌كه‌یان كه هاوسه‌رگیرییه به‌جێهێناوه، به‌ڵام ئه‌م خۆشحاڵی و شادییه‌ی كچ و كوڕه توركه‌كه، توڕه‌یی زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی دانهمركاندهوه كه ڤیدیۆكه‌یان بینیووه‌و هه‌ندێكیان ره‌خنه‌ی توندیان له‌و هه‌ڵسوكه‌وته گرتووه.
كه‌سێك له تویته‌ره‌وه نوسیوویه‌تی" رێزی رۆمانسیه‌ت بگرن، رێزی پیرۆزی ئه‌و شوێنه بگرن.
خه‌ڵكیش هه‌یه به سروشتی وه‌رگرتووه و نوسیوویه‌تی" ئه‌وانه له‌سه‌ر سوننه‌تی خودا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی له ماڵی خودا به‌و كاره هه‌ستاون، پیرۆزیان بێت و به‌پێچه‌وانه‌وه وایده‌بینم كارێكی باشیان كردووه".
یه‌كێكی دیكه نوسیوویه‌تی" ئه‌مه چۆن جۆره ماره‌كردن و هاوسه‌رگیرییه‌كه، ئێوه له ماڵی خودان، خۆ له شه‌قامی شانزهلیزێدا نین، هه‌موو شتێكتان شێواندووه".
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و ره‌خنه و پیرۆزباییانه، له ڤیدیۆكه‌دا كچه‌كه زۆر خۆشحاڵ ده‌رده‌كه‌ویت و له‌گه‌ڵ كوڕه هاونیشتیمانییه‌كه‌ی خۆیدا، ده‌ستپێكی ژیانێكی نوێ له‌به‌رده‌م كه‌عبه‌ی پیرۆزدا ده‌ستپێده‌كه‌ن.