ئه‌و گه‌نجه‌ی له‌به‌رده‌م كه‌عبه‌دا ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیری پێشكه‌شی خۆشهویستهكهیكرد په‌یامنێره
داوا ده‌كرێت له كاره‌كه‌ی ده‌ربكرێت
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی ڤیدیۆی ئه‌و كوڕه توركه‌ی له به‌رده‌م كه‌عبه‌ی پیرۆزدا ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیری پێشكه‌شی كچه توركه كرد و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به زوویی بڵاوكرایه‌وه، میدیاكانی توركیاش تیشكیان خستووه‌ته‌سه‌ر ئه‌و گه‌نجه و ناسنامه‌كه‌یان ئاشكراكردووه و ده‌ڵێن، ئه‌و گه‌نجه په‌یامنێری كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمی توركیایه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی رۆژنامه‌ی "سوزجو" بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و گه‌نجه ناوی "یوسف ئهكیون"ه و كوڕی به‌هائه‌ددین ئهكیۆنی به‌رپرسی راگه‌یاندنی باڵیۆزخانه‌ی توركیایه كه ساڵی 2012 ئه‌ركه‌كه‌ی له سعودیه كۆتاییهاتبوو.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت" ئه‌و گه‌نجه بڕیاریداوه سوپرایزێك بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ئاماده‌بكات، ئه‌وكاته‌ی خێزانه‌كه‌شی له ده‌وروبه‌ری كه‌عبه‌ی پیرۆزدا بوون، به هه‌لی زانیووه و ئه‌ڵقه‌كه‌ی ده‌رهێناوه و پێشكه‌شی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كردووه.
هه‌رچه‌نده له‌به‌ره‌ده‌م دایكی هه‌ر دووكیاندا ئه‌و كاره‌ی كردووه و وه‌ك خۆی گوتوویه‌تی، تا راده‌یه‌ك شهرمیكردووه، به‌ڵام پێیوایه كارێكی زۆر باشی كردووه".
ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته بۆ كچه‌كه له ناكاو بوو‌و به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌یتوانی خۆشحاڵی خۆی به‌و هه‌ڵوێسته‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بشارێته‌وه و داوای له كوڕه‌كه كرد بكه‌وێته سه‌ر ئه‌ژنۆ له‌و كاته‌ی داوای هاوسه‌رگیری لێده‌كات، وه‌ك له ڤیدیۆكه‌شدا دیاره كوڕه‌كه‌ش ئه‌و كاره‌ی كردووه".
ئه‌وكوڕه كاتێك ڤیدیۆكه‌ی له هه‌موو هه‌ژماره‌كانی خۆی بڵاوكرده‌وه، به زوویی بڵاوبوویه‌وه و دوای كاردانه‌وه‌ی زۆری خه‌ڵكی، به‌په‌له هه‌موو ڤیدیۆكانی سڕییه‌وه، نه‌ك ئه‌وه به‌ڵكو هه‌موو ههژمارهكانیشی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا راگرتوه.
ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی ئه‌و په‌یامنێره توڕه‌یی زۆری خه‌ڵكی به‌دواداهات، زۆرێك داوایان له كه‌ناڵه‌كه‌ی كردووه، له كاره‌كه‌ی ده‌ریبكه‌ن".