نهێنییه‌كی گه‌وره له باره‌ی پیكێ و خێزانه‌كی مێسی ئاشكرا ده‌بێت
له ترسی ئه‌وه‌ی كێشه‌یان بۆ دروست نه‌بێت بانگهێشتی پیكێ و شاكیرای نه‌كردووه

مێسی بڕیاریداوه له هاوینی ئه‌مساڵ بگه‌ڕێته‌وه ئارجێنتینا و به فه‌رمی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌نجامدا، بۆ ئه‌م ئاهه‌نگه‌كه‌ش بانگهێشتی پیكێ و شاكیرای خێزانی نه‌كردووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 19 ئاداری 2017، رۆژنامه‌ی El Paisـی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه پێش ئه‌وه‌ی جیرارد پیكێ له 2010 په‌یوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ شاكیرا دروست بكات، په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ (نوریا تۆماس) هه‌بوو كه خزمه‌تی ئه‌نتۆنێلای هاوسه‌ره‌كه‌ی ئێستای مێسی ـه، ده‌گوترێت ئه‌م (نوریا و ئه‌نتۆنێلا) نزیكترین هاوڕێی یهكتربوونه.
پێكی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ (نوریا) به‌سه‌ربرد، به‌ڵام دواتر پشتی له‌م كچه كرد و په‌یوه‌ندییه‌كی نوێی له‌گه‌ڵ شاكیرای خانمه گۆرانیبێژی كۆلۆمبی ده‌ستپێكرد و تائێستاش به‌رده‌وامه، ئه‌مه‌ش ئهنتیۆنێلای خێزانی مێسی نیگه‌ران و توڕه‌كردووه.
ئه‌م ڕووداوه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان شاكیرا و ئه‌نتۆنێلا دروست نه‌بێت، له كاتێكدا پیاوه‌كانیان (مێسی و پیكێ) نزیكترین هاوڕێیه‌كی یه‌كترن.
مێسی له‌سه‌ر خواستی ئه‌نتۆنێلای هاوسه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی گرفت دروست نه‌بێـت بڕیاریانداوه بۆ مه‌راسیمی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان، بانگهێشتی جیرارد پیكێ و شاكیرای خێزانی نه‌كه‌ن، چونكه نۆریای خۆشه‌ویسته‌كه‌ی پێشووی پیكێ له مه‌راسیمه‌كه ئاماده ده‌بێت.
مێسی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دوو كوڕی له ئه‌نتۆنێلا هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا به فه‌رمی هاوسه‌رگیریان نه‌كردووه، بڕیاریانداوه له ئاهه‌نگێكی گه‌وره له 24/6/2017 له ئارجێنتینا به فه‌رمی هاوسه‌رگیری بكه‌ن.



.jpg)