"كۆی داهاتی نیشتیمانی توركیا له‌سه‌رده‌می پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان 631 ملیار دۆلار زیادیكردووه"
وه‌زیری ئابووری ئه‌و وڵاته ورده‌كارییه‌كانی راگه‌یاندووه

K24 - هه‌ولێر:
نیهاد زیبكچی، وه‌زیری ئابووری توركیا، رایگه‌یاند:" كۆی داهاتی نیشتیمانی وڵات به رێژه‌ی 274% زیادیكردووه، ئه‌و كاته‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان كه له لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دامه‌زرێنرا و له ساڵی 2002 هاته سه‌ر حوكم، داهاتی وڵات 230 ملیار دۆلار بووه، به‌ڵام له ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیی ئه‌ردۆغان و حزبه‌كه‌یدا تا ساڵی 2016 كۆی داهاتی نیشتیمانی وڵات، گه‌یشتووه‌ته 861 ملیار دۆلار".
وه‌زیری ئابووری توركیا له دیداری ئابووری ویلایه‌تی مۆگلای باشووری وڵاته‌كه‌ی قسه‌یكرد، ئه‌وه‌شی گوتووه" گه‌شه‌ی ئابووری له نێوان ساڵانی 2002 تا 2016 گه‌یشتووه‌ته 5.6%".
زیبكچی ده‌ڵێت" ئێستا توركیا له ئاستی جیهاندا له پله‌ی 16 و له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپاش له پله‌ی شه‌شه‌می هێزی ئابووریدایه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ئاسته‌نگ و هێرش و كێشه‌ی رووبه‌ڕووی وڵات بووه‌ته‌وه".
له‌باره‌ی ئاستی بازرگانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌دا، وه‌زیری ئابووری توركیا گوتوویه‌تی" ساڵی 2002 قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕه بازرگانییه‌كانی ده‌ره‌وه 87 ملیار دۆلار بووه، به‌ڵام تا كۆتایی ساڵی 2014 گه‌یشتووه‌ته 481 ملیار دۆلار".
به قسه‌ی ئه‌و وه‌زیره توركه، توركیا له بواری به‌ڵێنده‌رایه‌تی پله‌ی دووه‌می له‌سه‌ر ئاستی جیهان هه‌یه و زیاتر له 9 هه‌زار پرۆژه‌ی له 114 وڵاتی جیهان وه‌رگرتووه".