ئیسلامییەكان: گرفتەكان ھێندە گەورە نین چارەسەر نەكرێن
"بۆنەكانی ئادار و نەورۆز بكرێنە دەرفەت بۆ كۆتایی ھێنان بە كێشەكان"
K24 - سلێمانی
لایەنە ئیسلامییەكانی باشووری كوردستان ھیواخوازن بۆنەكانی ئادار و نەورۆز بكرێنە دەرفەتێكی گونجاو، بۆ ئەوەی لایەنەكان كوردستان كۆتایی بە كێشە و گرفتەكانیان بێنن، ئاماژە بۆ ئەوەشدەكەن كێشەكانی ھەرێمی كوردستان ھێندە گەورە نین كە نەتواندرێت بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ.