پيشانگه‌يه‌كى خۆشنووسى ناوازه‌ له‌ تاران كرايه‌وه‌

خۆشنووسێکی بەناوبانگی ئێرانی شێوازێکی بە ناوی نیگارینەخەت داهێناوە

K24 – هه‌ولێر:

خۆشنووسێکی بەناوبانگی ئێرانی شێوازێکی بە ناوی نیگارینەخەت داهێناوە کە تێکەڵێکە لە نیگارکێشی و خۆشنووسی و شیعر. حەوتەمین پێشانگای ئەم هونەرمەندە بە ناوی پێشانگای شەوانی زێڕین لە تارانی پایتەختی ئێران کراوەتەوە.