كلتوور و وێنه‌ى كوردستان رووسه‌كان سه‌رسام ده‌كات
پارێزگاری سانت پیته‌ربورگی رووسیا سه‌رسام ده‌بێت به كوردستان
K24 – مۆسكۆ:
له شاری سانت پیته‌ربورگ، دووه‌م گه‌وره شاری رووسیا، به بۆنه‌ی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی نوێی كوردی، كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كبوون، كه كۆمه‌ڵه‌یه‌كی كوردییه له شاره‌كه، له ماڵی نه‌ته‌وه‌كان به‌شداری كرد له پێشانگایه‌كی وێنه و كه‌ل و په‌لی كولتوری كه بۆ سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كانی شاره‌كه رێكخرابوو.
له پيشانگهكهدا وێنه‌كانی كوردستان بوونه جێی سه‌رنجی ئاماده‌بووان و پارێزگاری شاره‌كه و شاندی یاوه‌ری سه‌رسامبوون به به‌رهه‌مه كولتوری و كه‌له‌پورییه‌كانی كورد.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كوردانی سانت پیته‌ربورگ زیاتر له ٢٥٠٠ كه‌س ده‌بن، له ئێستادا خاوه‌نی كۆمه‌ڵه‌یه‌كن به ناوی (كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كبوون) كه له كۆتايى 2015 به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كراوه‌ته‌وه و ئۆفیسی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه.