ئه‌م ئه‌ستێرانه‌ بناسه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌یان په‌راوێزخراون

چەندان یاریزان لەم وەرزە ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکەن، بەڵام لەلایەن راهێنەری هەڵبژاردەکانیانەوە پەراوێزخراون و بانگهێشتی ریزی هەڵبژاردەی وڵاتەکانیان نەکراون، ئالێکساندێر لاکازێت و ئەنتۆنی مۆدێست دیارترین قوربانیی بڕیاری راهێنەری هەڵبژاردەکانیانن.

ئەنتۆنی مۆدێستی هێرشبەری فڕەنسی یانەی کۆڵنی ئەڵمانییا، هیچ نەماوە بیکات بۆ ئەوەی سەرنجی دیدیێ دیشامپ رابکێشێت، سەرەڕای ئەوەی لەم وەرزە لە ٢٥ یاری ٢٢ گۆڵی بۆ کۆڵن کردووە و گۆڵێکی لە پیێر ئێمریک ئۆبامیانگی گۆڵکاری یەکەمی ئەم وەرزەی بۆندزلیگا تۆمارکردووە و گۆڵێکی لە رۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی زیاتر تۆمارکردووە، کەچی ئەم ٢٢ گۆڵەی مۆدێستی ٢٨ ساڵان هێشتا بەس نەبووە بۆ ئەوەی متمانەی دیشامپ بەدەست بهێنێت و بانگهێشتی ریزی کەلەشێرەکانی بکات.

ئه‌لێكسانده‌ر لاكازێتی هێرشبه‌ری فره‌نسی یانه‌ی لیۆن
ئه‌لێكسانده‌ر لاكازێتی هێرشبه‌ری فره‌نسی یانه‌ی لیۆن

جگە لە مۆدێست، ئالێکساندێر لاکازێتی هێرشبەری لیۆنیش قوربانییەکی دیکەی بڕیارەکانی دیشامپە، لاکازێت لەم وەرزە لە ٢٤ یاری ٢٣ گۆڵی تۆمارکردووە، بەڵام لاکازێتی ٢٥ ساڵان لەوەتەی ٢٠١٣وە تەنیا ١٠ یاری نێودەوڵەتی ئەنجامداوە و دیشامپ لە لیستی ناوی یاریزانەکانی پشتگوێی خستووە و ئۆلیڤەر جیرۆی لە لاکازێت و مۆدێستی بە باشتر زانیوە.

گۆنزالۆ كاسترۆ یاریزانی ئه‌ڵمانی یانه‌ی دۆرتمۆند
گۆنزالۆ كاسترۆ یاریزانی ئه‌ڵمانی یانه‌ی دۆرتمۆند

یواخیم لۆفیش لە ئاست ئاستبەرزی چەند یاریزانێکی هەڵبژاردەکەی چاوی داخستووە، گۆنزالۆ کاسترۆی ناوەڕاستکاری بۆروسیا دۆرتمۆند گەرچی لەم وەرزە لەگەڵ زەردەواڵەکان ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە و لە ٢٠ یاری دوو گۆڵی تۆمارکردووە و ٤ گۆڵی دروستکردووە، بەڵام کاسترۆ لەوەتەی ٢٠٠٧ تەنیا پێنج جار بانگهێشتی ریزی مانشافت کراوە.

ناڵدۆ به‌رگریكاری به‌رازیلی
ناڵدۆ به‌رگریكاری به‌رازیلی

نالدۆی بەرگریکاری بڕازیلی یانەی شاڵکێی ئەڵمانی گەرچی لەگەڵ یانەکانی بۆندزلیگا ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە، بەڵام نالدۆی ٣٤ ساڵان تەنیا چوار جار چانسی ئەوەی هەبووە درێسی سێلیساو بپۆشێت و لەلایەن راهێنەرەکانی سامباوە پەراوێزخراوە.

خوان ماتا له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنی مارسیالی هاویانه‌ی ئاهه‌نگ ده‌گێرن
خوان ماتا له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنی مارسیالی هاویانه‌ی ئاهه‌نگ ده‌گێرن

خوان ماتای ته‌مه‌ن 28 ساڵ، ساڵانێكه‌ له‌ پرێمه‌رلیگ ئاستی سه‌رسوڕهێنه‌ر پێشكه‌ش ده‌كات، تاكه‌ یاریزانه‌ كه‌ له‌ دوای 2012ـه‌وه‌ زۆرترین ئه‌سیستی له‌ خوله‌كه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ لایه‌ن راهێنه‌ره‌ نوێیه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا پشتگوێخراوه‌.

داڤید لویز به‌رگریكاری به‌رازیلی له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ئاهه‌نگ ده‌گێرن
داڤید لویز به‌رگریكاری به‌رازیلی له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ئاهه‌نگ ده‌گێرن

داڤید لویز به‌رگریكاری به‌رازیلی یانه‌ی چێڵسی ئه‌م وه‌رزه‌ له‌گه‌ڵ راهێنه‌ره‌ ئیتاڵیاییه‌كه‌ی یانه‌كه‌ی دیوارێكی پۆڵاینیان به‌ڕووی هێرشبه‌راندا دروست كردووه‌، له‌ كۆی 28 یاری له‌ پرێمه‌رلیگ، ته‌نیا 21 گۆڵیان له‌سه‌ر تۆمار كراوه‌، ئه‌مه‌ش كه‌مترین رێژه‌ی خوله‌كه‌یه‌، به‌هۆی به‌هۆكاری ته‌كنیكی له‌ لایه‌ن تیتی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل دوورخراوه‌ته‌وه‌.

ماریۆ بالۆتێلی ته‌مه‌ن 26 ساڵان و هێرشبه‌ری یانه‌ی نیسی فره‌نسا، ئه‌م وه‌رزه‌ 10 گۆڵی له‌ لیگ وه‌ن تۆمار كردووه‌، زیاتر له‌ 3 ساڵه‌ له‌ لایه‌ن راهێنه‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا په‌راوێزخراوه‌.

Fly Erbil Advertisment