پەیكەری شیرینی ترەمپ دروست دەكرێت
K24 - ئیستانبوڵ
لە پێشانگایەكی تایبەت بە دروستكردنی كێك و شیرینەمەنی، لە ئیستانبوڵ چەندین ھونەرمەند و شێف بەشدایان تێدا كردووە، یەكێك لە بەشداربوووەكان بە دروستیكردنی پەیكەری شیرینی سەرۆكی ئەمریكا و راوێژكاری ئەڵمانیا سەرنجی ئەمادەبوانی بەلای خۆیدا راكێشاوە، وەك خۆی دەڵێت، بۆ ناساندی بەرھەمەكانی بەھەویری شەكر پەیكەر بۆ كەسایەتی و سەرۆكی وڵاتان دروست دەكات.