نرخى نه‌وت دابه‌زى
ئه‌مڕۆ یه‌ك به‌رمیل له‌و نه‌وته به 50 دۆلار و 50 سه‌نت فرۆشرا.
K24 – هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی وه‌زاری چاودێری بازاری نه‌وت، دوێنێ له كوه‌یت دوای كۆبوونه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی بازار، پیشنیازیكرد، رێككه‌وتنی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م كه له مانگی نۆڤه‌مبه‌ر واژوو كرا بۆ ماوه‌ی 6 مانگی دیكه درێژ بكرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و پێشنیازه ئه‌نجامی پێچه‌وانه‌ی هه‌بوو و نرخی نه‌وتی برێنتی 33 سه‌نت دابه‌زاند، ئه‌مڕۆ یه‌ك به‌رمیل له‌و نه‌وته به 50 دۆلار و 50 سه‌نت فرۆشرا.