پیاوێكی نیمچه رووتی هۆزێكی ئه‌فسانه‌یی ده‌رده‌كه‌وێت
ئه‌و هۆزه ته‌نها وه‌ك ئه‌فسانه‌یه‌ك ناسراون و كاتێك مرۆڤی ده‌ره‌وه‌ی هۆزه‌كه‌یان بینیووه رایانكردووه
K24 - هه‌ولێر:
گروپێك ماتۆڕسوار له‌و كاته‌ی به رێگایه‌كی خۆڵی ناو دارستانێكی ئیند‌ۆنیسیادا ده‌ڕۆن، له ناكاو پیاوێكی نیمچه رووتی هۆزێكی ئه‌فسانه‌یی و نادیار دێته به‌رده‌میان.
پیاوێكی باڵاكورت له نزیك شاری پاندا ئاتچیه له باكووری دورگه‌ی سۆمه‌تره، كه وا لێكده‌درێته‌وه سه‌ر به هۆزی"مانتی ئه‌فسانه‌یی" بێت، دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ش پێیانوایه ئه‌و هۆزه له دارستانه‌كاندا ژیاون".
ئه‌و كاته‌ی ماتۆڕسواره‌كان رێگاكه‌یان ده‌بڕی، ئه‌و پیاوه كورته‌باڵا سه‌ر كه‌چه‌ڵه‌یان بینی كه له نێوان داره‌كاندا بازی ده‌دا، ئه‌وانیش توانیویانه وێنه‌ی بگرن له‌وكاته‌ی دێته سه‌ر رێگاكه و له به‌رده‌میاندا راده‌كات.
له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت یه‌كێك له ماتۆڕسواره‌كان ده‌كه‌وێت، به‌ڵام یه‌كێكی دیكه كه ده‌م و چاوی دیارنییه دوای پیاوه‌كه ده‌كه‌وێت و دواتر وێنه‌ی ناوچه‌كه ده‌گرن و به شوێن پێیه‌كانیدا ده‌ڕۆن.
ده‌گوترێت" ئه‌ندامانی هۆزی مانتی ئه‌فسانه‌یی، كورته باڵا و باڵا مامناوه‌ند بوون، هه‌ندێكیشیان وه‌ك هه‌ر مرۆڤێكی ئاسایی بووه باڵایان، به‌ڵام له‌وكاته‌ی خه‌ڵكیان له ده‌ره‌وه‌ی هۆزه‌كه‌یان بینیووه رایانكردووه.
ته‌نها مێژوویه‌ك ببه‌سترێته‌وه به‌و هۆزه‌وه، سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌یه، ئه‌وكاته دوو پیاوی هۆزه‌كه به دیل گیراون و براونه‌ته به‌رده‌م سوڵتانی ئه‌وكاته‌ی وڵاته‌كه‌وه".
به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكی پێیانوایه شتێك به ناوی هۆزی مانت بوونی نییه و ته‌نها ئه‌فسانه‌یه‌كه.
له ساڵی 2003 زانایانی شوێنه‌وارناس به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و هۆزه ده‌ستكه‌وت، ئه‌ویش كه‌للـه سه‌ری پیاوێكی باڵاكورت بوو كه له كه‌سایه‌تی خه‌یاڵی" ئه‌لهوبیت" ده‌چوو، ئه‌وه‌ی له چیرۆكه‌كه‌ی جۆن تۆلكینی نووسه‌ر باسكراوه، كه له دوورگه‌ی فلۆریس له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌رخه‌بیل بووه".
پێیوابووه ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپه درێژییان 3 پێ و نیو بووه و پێش 50 هه‌زار ساڵ ژیاون.