به ڤیدیۆ.. دوایین زانیاری له باره‌ی سزایه‌كی قورسی مێسی خراوه‌ته ڕوو
ده‌نگۆی سزادانی مێسی مێدیاكانی ئه‌ورووپا و ئه‌مێریكای ته‌نی، له دوایین زانیاری‌دا ئاماژه به سزایه‌كی قورسی كاپتنه‌كه‌ی تانگۆ كراوه و به سووكایه‌تپێكردن به ده‌سته‌ی ناوبژیوانانی یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی چیللی تۆمه‌تبار كراوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 28 ئاداری 2017، پێگه‌ی Sunـی بریتانیا زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه فیفا بریاریداوه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد بۆ هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی مێسی بكات كه له یاریی نێوان ئارجێنتینا و چیللی به‌رامبه‌ر ده‌سته‌ی ناوبژیوانان ئه‌نجامیداوه.
به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، ره‌فتاره‌كانی مێسی به نه‌شیاو لێكدراوه‌ته‌وه و پێشبینی ئه‌وه كراوه كه سزایه‌كی قورس به‌سه‌ر كاپتنی تانگۆ جێبه‌جێ بكرێت.
هه‌مان سه‌رچاوه جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه به‌پێی بڕگه‌ی 77 له یاسای سه‌رپێچی یاریزانان، مێسی له 2 تا 4 یاری سڕ ده‌كرێت و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه سزایه‌كه‌ی قورستریش بێت.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ده‌نگۆیانه، راسته‌وخۆ سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئارجێنیتنا هاته ده‌نگ و ڕه‌تیان كردۆته‌وه كه مێسی هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كی ناوه‌رزشی له دژی ناوبژیوانان كردبێت، له به‌یاننامه‌یه‌كدا نووسیویانه: ئه‌گه‌ر هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی مێسی نادروست با، ده‌بوو هه‌ر ئه‌وكات ناوبژیوانه‌كان له راپۆرته‌كه‌یاندا ئاماژه‌یان پێكردبا.
هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا له دوایین یاری خۆی له پاڵاوتنه‌كانی ئه‌مێریكای باشوور بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2018ـی رووسیا به تاكه گۆڵێكی مێسی له هه‌ڵبژارده‌ی چیللیان برده‌وه.