نوێترین زانیاری له باره‌ی یارییه ئاگرینه‌كه‌ی نێوان به‌رازیل و پاراگوای بزانه
راهێنه‌ری پاراگوای هه‌ڕه‌شه له به‌رازیل ده‌كات
لە یارییەكانی پاڵاوتنی كیشوەری ئه‌مێریكای باشوور بۆ گەیشتن بە مۆندیالی (2018)ـی رووسیا، هەڵبژاردەی بەرازیل له یارییه‌كی لوتكه‌دا میوانداریی پاراگوای ده‌كات.
بەرازیل بە كۆكردنەوەی (30) خاڵ پێشەنگی هەڵبژاردەكانی گرتووە و وەك یەكەم هەڵبژاردەی جیهان سه‌ركه‌وتنی بۆ كۆتاییەكانی مۆندیالی رووسیا مسۆگه‌ر كردووه، به‌ڵام تیتی راهێنه‌ر به‌رازیل له دوایین لێدوانی‌دا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه ده‌ستبه‌داری 3 خاڵی یارییه‌كه نابین.
ئه‌م یارییه بۆ هه‌ڵبژارده‌ی پاراگوای چاره‌نووسازه، چونكه له ئه‌گه‌ری شكستی له یارییه‌كه‌دا تاڕاده‌یه‌كی زۆر له گه‌یشتن بۆ مۆندیال بێهیوا ده‌بێت، به‌وپێیه‌ی پاراگوای بە كۆكردنەوەی (18) خاڵ پلەی حەوتەمی گرتووە، ئه‌گه‌ر دوو خانه بۆ سه‌رووی خۆی هه‌ڵنه‌كشێت له گه‌یشتن بۆ مۆندیال بێهیوا ده‌بێت.
فرانسیسكۆ ئارسی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی پاراگوای له لێدوانێكدا پێش یارییه‌كه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌وان له قورسی یارییه‌كه تێده‌گه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی چاره‌نووسیان به‌م یارییه‌وه به‌نده شه‌ڕی مان و نه‌مان بۆ تێكشكاندنی ئه‌ستێره‌كانی به‌رازیل ده‌كه‌ن.
له ریزه‌كانی به‌رازیل، پێشبینی ده‌كرێت تیاگۆ سیلڤا و فێرمینهۆ به‌هۆی پێكانه‌وه به‌شداریی یارییه‌كه نه‌كه‌ن، هه‌ڵبه‌ت دوورخراوه‌نه‌وه‌ی دانی ئالڤێس به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته‌كانی یه‌كلایی بۆته‌وه.
یارییەكە له كاتژمێر 3:45 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مشه‌و لە یاریگای (كۆرێنشیانز ئارێنا) له شاری ساوپاوڵۆی به‌رازیل ده‌كرێت.