به فه‌رمی مێسی دووركه‌وته‌وه و تانگۆ به كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری رووبه‌ڕووی بۆلیڤیا ده‌بێته‌وه
نوێترین چه‌ندان زانیاری له باره‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی تانگۆ بزانه
له پاڵاوتنی ئه‌مێریكای باشوور بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2018ـی رووسیا، هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا و بۆلیڤیا رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، پێش ئه‌م یارییه‌ش فیفا به فه‌رمی مێسی بۆ ئه‌م یارییه سڕ كرد و چاوه‌ڕوانی سزای قورستریش ده‌كرێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 28 ئاداری 2017، فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان ناسراو به فیفا فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئارجێنتینای ئاگادار كردۆته‌وه كه بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و مێسی سڕ كراوه و ناتوانێت به‌شداریی یارییه‌كه بكات.
له ئێستادا فیفا لێكۆڵینه‌وه‌كانی بۆ هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی مێسی به‌رامبه‌ر ناوبژیوانانی یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر چیللی ده‌ستپێكردووه، پێشبینی ئه‌وه كراوه له 2 تا 3 یاری سڕ بكرێت.
هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا كه هێشتا سه‌ركه‌وتنی بۆ مۆندیال مسۆگه‌ر نه‌كردووه، ئه‌مشه‌و به‌بێ مێسیسه‌ركرده‌ی تیپه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی بۆلیڤیا ده‌بێته‌وه، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ئیدگاردۆ باوزای راهێنه‌ری تانگۆ، سێرجیۆ ئه‌گوێرۆی دوورخستۆته‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه گۆنزالۆ هیگواینیش به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته‌كانی ناتوانێت به‌شداریی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و بكات.
هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا به كۆكردنه‌وه‌ی 22 خاڵ پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندییه‌كه‌ی گرتووه، له به‌رامبه‌ردا هه‌ڵبژارده‌ی بۆلیڤیا به كۆكردنه‌وه‌ی 7 خاڵ پله‌ی نۆیه‌كی گرتووه، هه‌ڵبه‌ت به‌هۆی به‌شداری پێكردنی یاریزانێكی 4 خاڵی لێ سه‌ندراوه‌ته‌وه، به‌ڵام تانگۆ له نێو یاریگه‌ی بۆلیڤیا مێژوویه‌كی ڕه‌شی هه‌یه و دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به 6 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك به‌رامبه‌ر بۆلیڤیا دۆڕا.