شهڕی سهخت له گهڕهكه كۆنهكانی مووسڵ بهردهوامه
هاووڵاتییانی مووسڵ كهوتوونهته نێوان دوو بهرداش
K24 - مووسڵ:
شەڕی سەختی نێوان ھێزەكانی عێراق و چەكدارانی داعش لەنێو گەڕەكە كۆنەكانی رۆژئاوای مووسڵ بەردەوامە و ھاووڵاتیانیش بەھەموو شێوەیەك ھەوڵی خۆدەربازكردن دەدەن.
وەك شایەتحاڵەكان باسی لێوەدەكەن، ژمارەیەكی زۆر لە نێو گەڕەكەكاندا گیرییان خواردووە و ناتوانن ھەڵبێن، سەدان كەسیش بوونەتە قوربانی شەڕ و بۆردوومانەكان.
گەڕەكی باب جەدید، كە یەكێكە لەگەڕەكە كۆنەكانی رۆژئاوای مووسڵ و لهو گهڕهكهدا، ھێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق، لە شەڕێكی سەختدان لەگەڵ چەكدارانی داعش.
جیا لەشەڕ ئەركێكی دیكەی قورسیشییان لەسەر شانە، كە رزگاركردنی ھاووڵاتیانە.
دانیشتووی مووسڵيش دهڵێت: "ناوچەكانمان وێران بوون، لەناویان بردین، نازانم ئەم برینەم لەئەنجامی گولە یان ھاوەن یان بۆمب بووە".
تادێت شەڕەكان سەختر دەبن و چەكدارانی داعشیش ھاووڵاتیان وەك قەڵغانی مرۆیی بەكار دەھێنن، بۆیە زۆر جار بەھۆی بۆردوومانە ئاسمانییەكان و شەڕی نێوكۆڵانەكان، ھاووڵاتیان دەبنە قوربانی.
ههروهها دهڵێت: "خانووەكان بەسەر خەڵكدا دەرووخان، ئێمە خۆمان دەربازكرد، بەڵام زۆری دیكە نەیانتوانی ھەڵبێن".
خەڵكی گەڕەكەكانی رۆژئاوای مووسڵ، لە دۆخێكی سەختدان, لە ھەموو لایەكەوە مەترسی لەسەر ژیانییان ھەیە، جیا لە شەڕ و بۆردومانەكان، برسیەتی و تینویەتی زۆری بۆ ئەم ھاووڵاتیانە ھێناوە و بۆیە خۆیان دەدەنە دەست قەدەر و ھەرچۆنێك بێ دەیانەوێ خۆیان دەربازبكەن.