رامۆس له لالیگا زۆر به‌م یاریزانه سه‌رسامه
هیوای ئه‌وه‌ی بۆ ده‌خوازێت كه ئاستی دابه‌زێت
سێرخیۆ رامۆس كاپتنی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانیا له لێدوانێدا ستایشی ئاستی ئه‌نتوان گریزمان ده‌كات و به یاریزانێكی ئه‌ستێره‌ی لالیگای وه‌سف ده‌كات، به‌ڵای هیوای ئه‌وه‌ی بۆ ده‌خوازێت كاتێك به‌ره‌نگاری یه‌كتر ده‌بنه‌وه هێرشبه‌ره فره‌نساییه‌كه له ئاستی راسته‌قینه‌ی خۆیدا نه‌بێت.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 28 ئاداری 2017، رامۆس به‌رگریكاری ریال مه‌درید له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی Goalـی ئینگلیزی‌دا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه زۆر به گریزمانی هێرشبه‌ری ئاتڵێتیكۆ مه‌درید سه‌رسامه.
گریزمان ده‌شڵێت: گریزمان یاریزانێكی سووپه‌ر ئه‌ستێره‌ی لالیگایه، هیوادارم هه‌میشه ئاستی له ده‌ره‌وشانه‌وه بێت، به‌ڵام خۆزگه ده‌خوازم كاتێك رووبه‌ڕووی من ده‌بێته‌وه له ئاستی راسته‌قینه‌ی خۆیدا نه‌بێت.
رامۆس به‌رگریكاری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا، گوتیشی: هیوای ئاستی باش بۆ گریزمان ناخوازم، چونكه ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا به‌رنگاری من ده‌بێته‌وه، هه‌ڵبه‌ت له رۆژی 8ـی مانگی داهاتوو جارێكی دیكه له‌گه‌ڵ یانه‌كانمان له دێربی مه‌درید به‌یه‌ك ده‌گه‌ینه‌وه.
گریزمان به رابه‌رایه‌تی دیێگۆ سیمیۆنی راهێنه‌ری ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، ئه‌م وه‌رزه له لالیگا ده‌دره‌وشێته‌وه، له كۆی 27 یاری، 14 گۆڵی تۆمار كردووه.
