پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له ڕاماڵینی یانه‌كانی عێراق به‌رده‌وامه
K24 ـ سلێمانی
له قۆناخی سێیه‌می خولی باله‌ی عێراق كه له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له سه‌ركه‌وتنه‌كانی به‌رده‌وامه و له دوایین یاریشدا به‌حری بووه قوربانی.
له دوایین یاری خۆیدا، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی رووبه‌ڕووی سناعه بووه‌وه، دوای ركابه‌رییه‌كی به‌هێز پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به 3 سێت به‌رامبه‌ر سێتێك یارییه‌كه‌ی برده‌وه و خاڵه‌كانی له پێشه‌نگ بۆ 39 خاڵ به‌رزكرده‌وه.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا گازی باشوور رووبه‌ڕووی حه‌بانییه بووه‌وه و یارییه‌كه‌شی به 3 سێتی بێ وه‌ڵام برده‌وه، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش گازی باشوور خاڵه‌كانی له خانه‌ی سێیه‌م بۆ سی خاڵ به‌رزكرده‌وه، له به‌رامبه‌ردا حه‌بانییه ته‌نیا خاڵێكی هه‌یه و له دوایه‌مینی ریزبه‌ندی دێت.
له دوایین یاری ئه‌م گه‌ڕه، شورته به 3 سێت به‌رامبه‌ر سێتێك له به‌حری برده‌وه و خاڵه‌كانی له دووه‌می ریزبه‌ندی بۆ 32 خاڵ به‌رزكرده‌وه.