ئه‌ڵمانیا لێكۆڵینه‌وه له سیخۆریی توركیا ده‌كات
به‌ڵگه‌نامه‌كانی له رێگه‌ی سیخۆرییه‌وه دهستكهتووه
K24 – هه‌ولێر
داواكاری گشتی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری سیخۆریی توركیا به‌سه‌ر هاووڵاتیانی له‌م وڵاته ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه ده‌كات.
میدیاكانی ئه‌ڵمانیا بڵاویان كرده‌وه رێكخراوی میتی توركیا لیستێك له‌ناوی زیاتر له 300 كه‌س و دامه‌زراو و قوتابخانه راده‌ستی ئه‌ڵمانیا كردووه كه به پشتیوانێكردنی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن له ئه‌ڵمانیا تۆمه‌تبار كراون. توركیا هه‌روه‌ها چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ی په‌یوه‌ندیداریش راده‌ستی ئه‌ڵمانیا كردووه.
به‌رپرسانی ئه‌ڵمانیا رایانگه‌یاند هه‌ندێ له‌و وێنانه‌ی له لایه‌ن توركیاوه پێشكه‌شكراون، به كامێرای شاراوه گیراون.
به‌رپرسێكی ئه‌ڵمانی به رۆیته‌رزی راگه‌یاند به‌ڵگه‌نامه‌كانی راده‌ستكراو پیشان ده‌ده‌ن كه توركیا له رێگه‌ی سیخۆرییه‌وه ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه دهستكهتووه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆیی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند سیخۆریكردنی وڵاتانی بیانی له‌ناو سنووره‌كانی خۆی قبووڵ ناكات. هێشتا حكومه‌تی توركیا له‌مباره‌وه هیچ لێدوانێكی نه‌داوه.
پێشتر سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گوتاری هه‌ندێ له به‌رپرسانی توركیا بۆ ره‌وه‌ندی توركی له‌م وڵاته بۆ پشتیوانیكردنی ریفۆرمی ده‌ستوور، به توندی هێرشی كرده سه‌ر ئه‌ڵمانیا و به به‌كارهێنانی تاكتیكی نازییه‌كانی تۆمه‌تبار كرد.
پاش كوده‌تای شكستخواردووی 15 ته‌موزی رابردوو له توركیا، چه‌ندین به‌رپرسی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی په‌نای خۆیان بۆ ئه‌ڵمانیا برد، كه به‌هۆی باری نائاسایی به هه‌زاران كه‌س گیران و به هه‌زارانی دیكه‌شی له كاره‌كانیان ده‌ركران، به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به فه‌تحوڵڵا گوله‌ن هه‌یه و ده‌ستیان هه‌بووه له كوده‌تا.
ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌ڵمانیا پێیان وایه فه‌تحوڵڵا گوله‌ن هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به كوده‌تای 15 ته‌موزی رابردوو نییه و یه‌كێتی ئه‌وروپا ناڕه‌زایه‌تیی خۆی به‌رامبه‌ر باری نائاسایی و كرده‌وه‌كانی حكومه‌تی توركیا پاش شكستی كوده‌تا ده‌ربڕیوه و ده‌ڵێت حكومه‌تی توركیا ره‌وشی نائاسایی بۆ سه‌ركوتكردنی نه‌یارانی به‌كار دێنێت و تۆمه‌ته‌كانیشی دژی لایه‌نگرانی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن بێ به‌ڵگه‌نامه ده‌زانێت.