خانووی منداڵی تره‌مپ فرۆشرا
كڕینه‌وه‌ی خانووه‌كه خه‌ونی تره‌مپ بووه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌و خانووه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ژیانی منداڵی خۆی تێدا به‌سه‌ر بردووه، له ناوچه‌ی كوینزی نیویۆرك، له زیادكردنێكی ئاشكرا دا به بڕی 2.14 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی پۆلیتیكۆ، وه‌به‌رهێنێك به‌ناوی مایكل دیڤیس، له كۆمپانیا وێرهام هۆڵدینگز، ئه‌و خانووه‌ی كڕیوه، كه رووبه‌ره‌كه‌ی 2 هه‌زار پێ چوارگۆشه ده‌بێت.

پێشتر خانووه‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای جامایكا ئیستهیت به بڕی 1.39 ملیۆن دۆلار كڕاوه، ئێستاش ئه‌و كۆپمانیایه به 2.14 ملیۆن دۆلار فرۆشتوویه‌ته‌وه، به‌و پێیه‌ش بڕی قازانجه‌كه‌ی، نزیكه‌ی 54% بووه.
پێشتر دۆناڵد تره‌مپ، له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردن، ئاره‌زووی خۆی بۆ كڕینه‌وه‌ی خانووی منداڵی خۆی ده‌ربڕیبوو، كه فرێدی باوكی له ساڵی 1940 بنیاتی ناوه، به‌ڵام تا ئێستا نازانرێت ئه‌و كه‌سه‌ی خانووه‌كه‌ی كڕیوه، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تره‌مپ كڕیویه‌تییه‌وه یان نا، تا ئێستاش كۆشكی سپی هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمی له‌و باره‌یه‌وه، بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.