ئیڤانكا دراوسێكانی بێزاركردووه
كچه‌كه‌ی تره‌مپ كێشه‌ی ناوه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دراوسێكانی ئیڤانكا تره‌مپ، كچی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، بێزاری خۆیان له هه‌ڵسووكه‌وتی ئه‌و خانمه نیشانداوه و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئیڤانكا ره‌چاوی بنه‌ماكانی دراوسێیه‌تی ناكات.
به گوێره‌ی یه‌كێك له دراوسێكانی، زۆربه‌ی شوێنه‌كانی پارككردنی ئۆتۆمبێل، له شه‌قامه جهنجاڵهكه، له‌لایه‌ن خێزانه‌كه‌ی ئه‌وانه‌وه به‌كارده‌هێنرێت و ره‌چاوی مافی دراوسێیه‌تی ناكه‌ن.
جگه له‌وه‌ش پاشماوه و كیسه‌ی زبڵهكانیی خێزانی كچه‌كه‌ی تره‌مپ، چه‌ند رۆژێك له‌سه‌ر لێواری شۆسته‌كان، ده‌مێنێته‌وه، به بۆچوونی دراوسێكانی ئیڤانكا، له‌وانه‌ش بێزاركه‌رتر، بوونی ئه‌و هه‌موو پاسه‌وانه پیاوه‌یه له گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان، كه چاودێری هه‌موو دراوسێكان ده‌كه‌ن.
ماریتا رۆبنسن، یه‌كێكه له دراوسێكانی ئیڤانكا و ده‌ڵێت: "له‌وه‌ته‌ی ماڵی ئیڤانكا هاتووه‌ته گه‌ڕه‌كه‌كه‌مان، كێشه‌ی زۆر بۆ ئێمه درووست بووه".
دانیشتووانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه، به‌وه راهاتوون كه دراوسێكانیان به‌رپرسی پله یه‌كی ئه‌مه‌ریكا بن، وه‌كو باراك ئۆباما، كه ئێستا له‌ناوچه‌كه ده‌ژین و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه زۆرجار له‌لایه‌ن ده‌زگا خزمه‌تگوزاری نهێنی، كه پاسه‌وانی ئۆبامان، رێگه‌ی هاتووچۆیان لێداده‌خرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، هیچ كه‌سێك وه‌ك خێزانه‌كه‌ی ئیڤانكا بێزاركه‌ر نه‌بووه.
له‌وه‌ته‌ی تره‌مپ بووه‌ته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ئیڤانكا و جارید كۆشنه‌ری هاوسه‌ری، له ناوچه‌ی كالۆرامای بیڤه‌رلی هیلز نیشته‌جێبوونه و ئێستاش دراوسێی ئۆبامان.