به ڤیدیۆ.. خزمه‌تگوزارێك له نهۆی حه‌وته‌می باڵه‌خانه‌یه‌ك ده‌كه‌وێته خواره‌وه
خاوه‌ن ماڵه‌كه له جیاتی هاوكاری به مۆبایلی وێنه‌ی گرتووه
K24 - هه‌ولێر:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه، كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت خزمه‌تگوزارێكی ئه‌سیوپی له كوه‌یت، له نهۆمی حه‌وته‌می باڵه‌خانه‌یه‌ك ده‌كه‌وێته خواره‌وه و به موعیجزه له مردن رزگاری ده‌بێت.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و خزمه‌تگوزاره، به ده‌ستێك خۆی به لێوی په‌نجه‌ره‌كه گرتووه و داوای هاوكاری له خانمه‌كه‌ی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و له جیاتی هاوكاری بكات و ده‌ستی بگرێت، مۆبایله‌كه‌ی ده‌رده‌هێنێت و وێنه‌ی ده‌گرێت، به‌ڵام تا ئێستا نازانرێت هۆكاری ره‌تكردنه‌وه و هاوكارینهكردنهكهی چییه و ئه‌و خزمه‌تگوزاره چۆن و بۆچی چووه‌ته ئه‌و شوێنه.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا، گفتوگۆی نێوان ئه‌و خزمه‌تگوزاره و ژنه كوه‌یتییه ده‌رچووه و خزمهتگوزارهكه لێی ده‌پاڕێته‌وه ده‌ڵێت ده‌ستم بگره، به‌ڵام ژنه‌كه كوه‌یتییه‌كه پێی ده‌ڵێت: وه‌ره بگه‌ڕێوه.
ژنه كوه‌یتییه‌كه، كه خزمه‌تگوزاره ئهسیوپییهكه كاری بۆ ده‌كات، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بیر له هاوكاریكردنی ناكاته‌وه، به‌ڵكو به مۆبایل وێنه‌ی ده‌گرێت و ئه‌وه‌شی تۆمار كردووه، كه له نهۆمی حه‌وته‌مه‌وه ده‌كه‌وێته سه‌ر كه‌پرێكی كانزایی، هه‌رچه‌نده بریندار ده‌بێت، به‌ڵام به موعجیزه له مردن رزگاری بووه.