کوردستان24 رووماڵی ماراتۆنی رۆما دەکات
وەکو تاکە کەناڵی کوردی بەفەرمی داوەتکراوە
K24- رۆما
کوردستان24 لە ئیتاڵیاوە رووماڵی ماراتۆنی نێودەوڵەتی رۆما دەکات و وەکو تاکە کەناڵی کوردی بەفەرمی بۆ رووماڵکردنی ماراتۆنەکە داوەتکراوە.
بەهۆی ئەو رووماڵە نایاب و فراوانەی بۆ ماراتۆنی نێودەوڵەتی هەولێری کرد، کوردستان24 بەفەرمی بۆ رووماڵکردنی ماراتۆنی نێودەوڵەتی رۆما داوەتکراوە، کە وابڕیارە رۆژی یەکشەممە ماراتۆنەکە بە بەشداریی نزیکەی 50 هەزار کەس لە پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوە بچێت.
دوو رۆژ پێش ماراتۆنەکە رێکخراوی ئەربیل ماراتۆن کە ساڵانە سەرپەرشتی ماراتۆنی نێودەوڵەتی هەولێر دەکەن، گەیشتنە ئیتاڵیا و لە پیشانگای تایبەت بە ماراتۆنەکە خاوەنی شوێنی تایبەت بە خۆیان دەبن بۆ ریکلامکردن بۆ ماراتۆنی نێودەوڵەتی هەولێر و لەمیانی بەشداریکردنەکەیان زانیاریی لەبارەی هەولێر و کوردستان بە سەردانیەکارانیان دەدەن.
شاندی رێکخراوی ئەربیل ماراتۆن کە لە ساڵی 2011 دامەزراوە، لە پێنج کەس پێکهاتوون و سێ کەسیان بەشداریی ماراتۆنەکە دەکەن.