فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان پێگه‌كانی داعش له باشووری كه‌ركوك بۆردومان ده‌كه‌ن
سێ ئامانجیان پێكاوه و پێنج چه‌كداری داعش كوژران و ژماره‌یه‌كیش برینداربوون

فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه 1 ئاداری 2017 پێگه‌كانی داعشیان له باشووری كه‌ركوك بۆردومانكرد و پێنج كوژراو و چه‌ندین برینداری لێكه‌وته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به كوردستان24 رایگه‌یاند فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه پێگه‌كانی داعشیان له كۆمه‌ڵگه‌ی شه‌هید له باشووری كه‌ركوك بۆردومان كرد.
گوتیشی له‌م هێرشه‌دا سێ ئامانج پێكاوه و به‌هۆیه‌وه پێنج چه‌كداری داعش كوژران و ژماره‌یه‌كیش برینداربوون.
هێمن ده‌لۆ / كه‌ركوك