بارزانی: هەرێمی كوردستان ناتوانێ بەرامبەر ئاییندەی موسڵ تەماشاكار بێت
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگهڵ پارێزگار و ئەنجوومەنی پاێزگاری موسڵ كۆبۆوە
مهسعود بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان، ئهمڕۆ له میانی دیدارێكیدا لهگهڵ پارێزگار و سەرۆكی ئەنجوومەن و جێگر و نوێنەرانی پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی پارێزگای نەینەوا رایگهیاند" هەرێمی كوردستان ناتوانێ بەرانبەر ئاییندەی موسڵ تەماشاكار بێت" و ئاماژەی بهوهدا، ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا نوێنەری شەرعیی دانیشتوانی نەینەوان و ئەوەی دووپاتكردەوە كە ئاگاداری ئازار و ڕەنجی دانیشتوانی پارێزگای نەینەوایە و یارمەتیدانی ئاوارەكانیشی بە ئەركێكی مرۆیی و نیشتیمانی وەسف كرد و ئەوەیشی خستەڕوو كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەغدا لە یارمەتیدانی ئاوارەكان كەمترخەم بووە. ڕۆشناییشی خستەسەر هۆكارەكانی سەرهەڵدان و گەشەی داعش لەو پارێزگایە و باسی لەو زیانە مرۆیی و ماددی و ئەو تەحەدیاتانە كرد كە لە ئەنجامی پەلاماری داعش ڕووبەڕووی هەرێمی كوردستان بووەتەوە و پێویستە لە دواڕۆژی پێكهاتەكان و پارێزگای نەینەوا و ئاساییشی هەرێم دڵنیا بین و چیتر ڕێگە نەدرێت كارەسات و هەڕەشەكان دووبارە ببنەوە".
لهو دیدارهدا پارێزگار و سەرۆكی ئەنجوومەن و جێگر و نوێنەرانی پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی پارێزگای نەینەوا پێزانینی خۆیان بۆ قوربانیدانی پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆریستانی داعش و ئازادكردنی ناوچەكانیان نیشان دا و سوپاسی ئەرك و ماندووبوونی سەرۆكی ههرێمی كوردستانیان كرد لە سەركردایەتیكردنی شەڕی دژی داعش".
.jpg)
ههروهها ستاییشی ڕۆڵی سەرۆك بارزانیان كرد لە جێگیركردنی مافی پێكهاتەكان و پاراستنیان. هەروەها سوپاسی حكوومەت و خەڵكی كوردستان و دەزگەی خێرخوازیی بارزانیان كرد كە یارمەتیی سەدان هەزار ئاوارە و لێقەوماوی پارێزگای موسڵیان داوە. ئەوەیشیان خستەڕوو كە ئاساییش و سەقامگیری و بووژانەوەی نەینەوا و هەرێم كاریگەریی لەسەر یەكتری هەیە و بۆیە دەبێ لە پەیوەندی و هەماهەنگیی بەردەوامدا بن".
ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە داوایان لە سەرۆك بارزانی كرد كە لە پاڵپشتیی خۆی بۆ پارێزگای نەینەوا بەردەوام بێت و وێڕای ئاماژەدان بەو زیانانەی كە لە ئەنجامی شەڕ بەر ژێرخانی شاری موسڵ كەوتووە گلەیی ئەوەیشیان لە بەغدا كرد كە لە یارمەتیدانی خەڵك و ئیدارەی موسڵ كەمتەرخەمە.
لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا نوێنەرانی پێكهاتەی مەسیحی و ئێزیدی و توركمان و شەبەك و عەرەبی پارێزگای موسڵ تێبینی و پێشنیارەكانی خۆیان لەبارەی بارودۆخی پارێزگای نەینەوا خستەڕوو.
له بهرامبهردا سەرۆكی ههرێمی كوردستان، ئەوەیشی بۆ ئامادەبووان ڕوونكردەوە كە قۆناغی دوای داعش بایەخی تایبەتی خۆی هەیە و بۆ ڕێگەگرتن لە قووڵبوونەوەی كێشەكان پێویستە خەڵكی خۆجێیی پارێزگا خۆیان بەڕێوە ببەن و بشتوانن خۆیان بپارێزن. تەئكیدی لە سیاسەتی گشتیی هەرێمی كوردستانیش كردەوە كە دژی هەر كەس و لایەنێك بە بێ جیاوازیی نەتەوەیی و تاییفی دەوەستێت كە هاودەست و هاوكاری داعش بووە و چاوپۆشی لە تاوانەكانیان ناكرێت، لە هەمانكاتدا پشتیوانی خەڵكی سڤیل و ئەو لایەنانەن كە هیچ پەیوەندییەكیان بە داعشەوە نەبووە".